کۆمپانیای نەوتی DNO: پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین لەبارەی هەناردەکردنی نەوت
- هەواڵ
- 23 ئەیلوول

کۆمپانیای DNOـی نەرویجی
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای DNOـی نەرویجی لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "پێشوازی لەو هەوڵانە دەکەین کە بوونەتە هۆی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان. لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی خاوی کوردستان لە ڕێگەی بۆری نەوتی عێراق - تورکیا".
لێدوانی فەرمی: بێژەن موسەوەر ڕەحمانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای DNO ڕایگەیاند: ئێمە گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانین لە کێڵگەکان بەراورد بە کۆمپانیاکانی دیکە، ئەو قەرزانەی پێویستە پێمان بدرێتەوە ڕێژەکەی زیاترە بەراورد بە کۆمپانیاکانی دیکە، هەربۆیە مەترسییەکانی پارەدان بۆ ئێمە زیاترە بەراورد بە کۆمپانیاکانی دیکە.
بێژەن موسەوەر ئەوەشی وتووە، بەیەکەوە لەگەڵ کۆمپانیای گەنەڵ ئینیرجی خەرجییەکانی چاککردنەوەی بۆرییەکانی تاوکێ و فیشخابوورمان زیادکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی هێرشی درۆنیان کرایەسەر.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ئەمانەشی وتووە:
- پلانی زیاترمان هەیە ساڵی داهاتوو هەشت بیر لە تاوکێ لێ بدەین، ئەمەش بە ئامانجی ئەوەی بگەین بە بەرهەمهێنانی 100 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.
- DNO بە بەردەوامی پەرۆشە بۆ دەستکردن بە هەناردەکردنەوەی نەوت، بەڵام بەپێی ئەو ڕێککەوتنانەی کە دڵنیایی لە پێدانەوەی قەرزەکانی ڕابردوو و هەناردەکانی داهاتوو دەدات، ئەمەش بەپێی مەرجە یاسایی و ئابووری و بازرگانییەکانی گرێبەستە هاوبەشەکانی بەرهەمهێنان لە نێوان کۆمپانیاکان و کوردستان.
باکگراوند: کۆمپانیای DNO لە کێڵگەکانی تاوکێ، فیشخابوور و چەند کێڵگەیەکی دیکە بەرهەمهێنەری نەوتە و خاوەنی پشکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە بەغدا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە کارتی دەنگدان دەگیرێت
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ماوەی 10 ڕۆژ پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک کارا دەکرێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە پێشوازی لێدەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
32 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە بەغدا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە کارتی دەنگدان دەگیرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ماوەی 10 ڕۆژ پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک کارا دەکرێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە پێشوازی لێدەکرێتەوە





