ئەڵمانیا ڤیزای "یەکگرتنەوەی خێزان" ڕادەگرێت و سێ هەزار ئافرەت لە کوردستان ناتوانن بە پیاوەکانیان بگەن
- کوردستان
- 23 ئەیلوول

ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ کێشەی یەکگرتنەوەی خێزانیی سێ هەزار هاوسەر دەکات کە پیاوەکان لە وڵاتی ئەڵمانیان و ژنەکان لە هەرێمی کوردستان و دوور لە هاوسەرەکانیان دەژین.
وێنە گەورەکە: بۆ ئەوەی هاوسەران بتوانن لەڕێگەی کۆنسوڵخانە و نوێنەرایەتیی وڵاتانەوە پڕۆسەی "یەکگرتنەوەی خێزان" ئەنجام بدەن، پێویستە ڕێنماییەکانی ئەو وڵاتە جێبەجێ بکەن کە دەیانەوێت سەردانی بکەن، دیارترین ڕێکاریش تاقیکردنەوەی ئاستی زمانی فەرمیی ئەو وڵاتەیە، دواتر لە کۆنسوڵخانەی وادەی چاوپێکەوتنی بۆ دیاری دەکرێت و بەیەکجاری دەچێتە وڵاتە و دەبێتە خاوەنی پێناسی ئەو وڵاتە.
داواکاریی خەڵک: زیاتر لە 140 ئافرەت لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان، هاوسەرگیریان لەگەڵ کەسانێکدا کردووە کە لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژین، گەیشتینیان بە هاوسەرەکانیان پێویستیان بە چاوپێکەوتنی کۆنسوڵخانە ئەڵمانیا هەیە لە هەولێر، بەڵام دەیان مانگە چاوەڕێن و هیچ وادەیەکیان بۆ دەستنیشان نەکراوە، بەشێک لەو ئافرەتانە بوونەتە خاوەنی منداڵ، بەشێکی ئەو ئافرەتانە دووگیانن و لە دووری هاوسەرەکانیان دەژین.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاڤای ڕاگەیاند: ماوەی چاوەڕوانیکردن و بانگهێشتکردنی هاووڵاتیان بۆ چاوپێکەوتن لە کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا 18 بۆ 20 مانگ دەخانەیەنێت، خەڵکانیکی زۆر ناوی خۆیان تۆمار کردووە و تاوەکو ئێستا نۆرەیان نەهاتووە، بۆیە ئەوانەی ماوەی ساڵێک و هەشت مانگە گشت مەرج و ڕێنماییەکانیان جێبەجێ کردووە و چاوەڕێی چاوپێکەوتنن، بەم زووانە وادەی چاوپێکەوتنیان بۆ دیاری دەکرێت.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە زانیویەتی، کە نزیکەی سێ هەزار کەس مامەڵەی "یەکگرتنەوەی خێزان"ـیان لە کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا ئەنجام داوە، بەڵام تاوەکو ئێستا وادەی چاوپێکەوتنیان بۆ دیاری نەکراوە و لە چاوەڕوانیدان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی سیاسەت و بڕیاری حکومەتی نوێی ئەڵمانیا، هیچ کەسێک ناتوانێت تاوەکو 23-7-2027، داوای چاوپێکەوتنی یەکگرتنەوەی خێزان لە کۆنسوڵخانەکانی ئەڵمانیا بکات، دوای ئەو ڕێککەوتەش حکومەتی وڵاتەکە بڕیار لەسەر درێژکردنەوە یان هەڵگرتنی ئەو ڕێکارە دەدات کە تایبەتە بە یەکگرتنەوەی خێزان.
خاڵە نەرێنییەکان: دواکەوتنی چاوپێکەوتنەکە و یەکگرتنەوەی ئەو خیزاننانە، کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئەو دەیان خێزان دروستکردووە، بەجۆرێک بەشێکی خێزانەکان دوای ساڵێک و هەشت مانگ لە نەبوونی چاوپێکەوتن، بێ هیوا بوون و تووشی جیابوونەوە بوون، بۆیە هانایان بۆ ئاڤا میدیا هێناوە و داوای چارەسەرکردنی بابەتەکە لە وڵاتی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان دەکەن.
ئەمەش بزانە: پڕۆسەی یەکگرتنەوەی خێزان ڕێکارێکە ئامانج لێی یەکخستنەوەی ئەندامانی خێزانێکە لە یەک وڵاتدا، ئەمە بە مافێکی بنەڕەتی دادەنرێت و ڕێگە بە خێزانەکان دەدات بە سەلامەتی پێکەوە بژین، پڕۆسەکە بە ڕێسا نێودەوڵەتی و نیشتمانییەکان ڕێکدەخرێت. پەنابەرێک یان کەسێکی دیکە پەناهەندە کە مافی مانەوە لە وڵاتێک وەردەگرێت، دەتوانێت داوای ئەوە بکات کە ئەندامانی خێزانەکەی پەیوەندییان پێوە بکەن و پێکەوە بژین.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






