
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
بڕیاروایە ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆکی تورکیا و ئەمریکا لە کۆشکی سپی کۆببنەوە و تاوتوێی پەیوەندیە سەربازی و ئابووریەکان بکەن.
وێنە گەورەکە: کڕینی سیستمی بەرگریی ئێس 400ـی ڕووسی لەلایەن تورکیاوە بووە هۆی سەپاندنی یاسای "کاتسا" کە ژمارەیەک سزای تووند لەسەر پیشەسازی بەرگریی تورکیا لەخۆ دەگرێت، بە هەمانشێوە بەپێی کاتسا تورکیا لە بەرنامەی پێشخستنی فڕۆکەی ئێف-35 دەرکرا و ئەمەش هۆکاری ناڕەزایەتیی تورکیا و کاڵبوونەوەی پەیوەندی سەربازیی واشنتن و ئەنقەرە بوو.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان کە لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و تورکیاوە گواستویانەتەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پلانی هەیە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممە داوای کڕینی زیاد لە 100 فڕۆکەی جەنگی ئەمریکی بکات، یەکێکی دیکە لە داواکارییەکانی ئەردۆغان کە ترەمپ لە ڕابردوودا ڕەتی کردۆتەوە ڕێگەدانە بە تورکیا بۆ پێشخستنی پیشەسازیی بەرگریی ناوخۆی تورکیا و داوای هەموارکردنەوەی یاسای " کاتسا" کردووە بۆ ئەوەی تورکیا بتوانێت 40 فڕۆکەی ئێف-35 کۆمپانیای لۆکهید مارتن بکڕێت.
باکگراوند: پەیوەندیە سەربازییەکانی تورکیا و ئەمریکا بە قۆناغێکی ناجێگیردا تێدەپەڕێت بە هۆی ڕازینەبوونی تورکیا بۆ دەستبەرداربوون لە سیستمی ئێس - 400 ی ڕووسی، لە بەرامبەردا یاسای" کاتسا"، تورکیا بێبەش دەکات لە بەرنامەی پێشخستنی فڕۆکەی ئێف-35 و گەشتن بە کەرەستەی چەک بۆ پێشخستنی پیشەسازیی بەرگریی ناوخۆ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە بەغدا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە کارتی دەنگدان دەگیرێت
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ماوەی 10 ڕۆژ پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک کارا دەکرێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە پێشوازی لێدەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
32 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە بەغدا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە کارتی دەنگدان دەگیرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ماوەی 10 ڕۆژ پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک کارا دەکرێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە پێشوازی لێدەکرێتەوە





