لەتیف ڕەشید: عێراق پشتیوانیی چەکدانانی پەکەکە دەکات و هەر هێرشێک بۆ سەر سەروەرییەکەی ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت، وڵاتەکەی پشتیوانیی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و دەستپێشخەریی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ چەکدانان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی؛ د. عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق، لە بەردەم کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە خولی 80میدا وتارێکی دا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: د. لەتیف ڕەشید، پاڵپشتیی "تەواوی" عێراقی بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و دەستپێشخەریی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) بۆ دانانی چەکەکانی دووپاتکردەوە و "چاوەڕوانی دامەزراندنی چوارچێوەیەکی سیاسی و یاسایین کە ڕێگە بە هەموو لایەک لە تورکیا بدات بەشداریی چالاکی سیاسیی ئاشتیانە بکەن"، هاوکات ناوبراو دووپاتی کردەوە، "عێراق بە تەواوی بەکارهێنانی ئاسمانەکەی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەنێوان لایەنە شەڕکەرەکان لە ناوچەکە ڕەتدەکاتەوە".
لەبارەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، سەرۆککۆماری عێراق هۆشداری دا و گوتی، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین زیانی بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە بەرکەوتووە و داوای پشتیوانیی نێودەوڵەتیی کرد. ئاماژەی بە هەوڵەکانی عێراق کرد بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران و تورکیا لەسەر بەشکردنی ئاوی دیجلە و فورات.
هەرچی پەیوەستە ئاوارەکان، د.لەتیف ڕەشید دووپاتیکردەوە، حکومەتی عێراق بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان. هاوکات داوای پشتیوانیی نێودەوڵەتی کرد بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان و دڵنیاکردنەوەی ئەو پێکهاتانەی کە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی و ئاوارەبوون بوون بوونەوە، وەک "ئێزیدی و کریستیانەکان و ئەوانەی دیکە".
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە؛ سەرۆککۆماری عێراق بەشێکی وتارەکەی تەرخانکرد بۆ قسەکردن لەبارەی دۆخی غەززە و بەپێویستی زانی کۆمەڵکوژی و ئاوارە و برسیکردنی خەڵکی کەرتی غەززە ڕابگیرێت هاوکات بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی گەلی فەلەستین بۆ بنیاتنانی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان جێبەجێبکرێت.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
22 کاتژمێر لەمەوپێش
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
22 ئەیلوول
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێک بەتۆمەتی کوشتنی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم دەستگیر کرا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە بریندارانی ئاگرەکەی پێجوێن گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
میری قەتەر: ئامانجی ئیسرائیل تێکدانی دانوستانەکانە