
دیمەنی یەکێک لە قوتابخانەکانی زیقار. وێنە؛ میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
قوتابیانی پارێزگای زیقار ئەمساڵیش وەکو ساڵانی دیکە، ساڵی نوێی خوێندن لە دەیان قوتابخانەی کەرەڤانە درێژە پێدەدەن.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ هەموو ساڵێکی نوێی خوێندن لە عێراق کێشەکانی کارگێڕی و خزمەتگوزاری بۆ قوتابیان و ستافی پەروەردەیی سەرهەڵدەداتەوە و کێشەکانی لەو جۆرە بەردەوامن.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد موسەوی، بەرپرسی مەلەفی خوێندن لە نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ بە ئاڤای ڕاگەیاند: پارێزگای زیقار بە دەست قەیرانێکی ڕاستەقینەوە دەناڵێنێت لە بیناکانی قوتابخانەکاندا، کە 154 بینای قوتابخانەی کەرەڤانەیە و ژینگەیەکی گونجاوی فێربوونیان نییە بۆ قوتابیان و ستافی مامۆستایان بە هەمان شێوە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر کواڵێتیی پەروەردە و بارودۆخی وانەوتنەوە هەیە.
زانیاریی زیاتر: "زیقار پێویستییەکی زۆری بە 900 بۆ 1000 بینای نوێی قوتابخانە هەیە بۆ دڵنیابوون لە گواستنەوە بۆ سیستەمی قوتابخانەی تاک دەوام. ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی پێوەرەکانی خوێندن و بەرزکردنەوەی دەرفەتی قوتابیان بۆ وەرگرتنی خوێندنێکی کوالێتیی باشتر." موسەوی ئەمەشی وت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
7 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان






