لە ناسرییە خێزانێک بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 24 ئەیلوول

وێنەی ئاماژەیی بۆ ماددەی هۆشبەر
ئاڤا نیوز
خێزانێکی سێ کەسی بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە قەزای شەتڕە لە باکووری ناسرییە، دەستگیر دەکرێن، لەنێو دەستگیرکراوەکان ئافرەتێک هەیە.
وێنە گەورەکە: بەدەر لە بەکارهێنەرانی؛ چەندین تۆڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی تایبەت بە ماددەی هۆشبەر و قاچاخچی لە عێراقدا چالاکن، بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە ڕێگەیەوە هۆشداری دابوو، خەریکە عێراق دەبێتە ناوەندێک بۆ بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەکەدا.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگاکە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "دەستگیرکراوەکان پیاوێک و هاوسەرەکەی و براکەی بوون، کە چالاکییەکی ڕێکخراویان لە بڵاوکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان لەناو قەزاکەدا ئەنجام دەدا، پێش ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هەڵبکوتنە سەریان و دەستگیر بکرێن."
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا: "هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گرت کە ئامادەکرابوون بۆ دابەشکردن، جەختیشی لە بەردەوامبوونی لێکۆڵینەوەکان کردەوە بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی کەیسەکە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
7 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان






