خامنەیی: دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا بێسوودە و هیچ ئەنجامێکی نابێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 ئەیلوول

ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، بە تووندی ڕەتیکردەوە کە دانوستاندنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام بدەن، بە بێسوود و بێ ئەنجام وەسفی کرد. ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە وادەی کۆتایی ئەم مانگە نزیک دەبێتەوە و ئەگەری گەڕانەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئێران زیاتر بووە.
وێنە گەورەکە: گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە زیادبووندان و ئەگەری ڕێککەوتنێکی نوێ لاوازە، بەتایبەتی لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی گەڕانەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان بەسەر ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
لێدوانی فەرمی: خامنەیی لە کۆبوونەوەیەکدا لە تاران ڕایگەیاند: "دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتوونەتە ڕێگایەکی داخراو و هیچ سوودێکیان بۆ ئێران نییە." جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئێران بە هیچ شێوەیەک تەسلیمی گوشار نابێت.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران، خامنەیی دووپاتی کردەوە، ئێران پێویستی بە چەکی ئەتۆم نییە و مەبەستی بەرهەمهێنانیشی نییە. بەڵام لە هەمان کاتدا ڕەخنەی لە ئەمریکا گرت و وتی: "ئەمریکا پێشتر ئەنجامی دانوستاندنەکانی ئاشکرا کردووە، ئەنجامەکەش ئەوەیە کە دەڵێت، دەبێت چالاکی ئەتۆمی و پیتاندنی یۆرانیۆم بوەستێنیت. ئەمە دانوستاندن نییە، ئەمە سەپاندنی شتێکە بەسەرماندا."
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە ئەگەری کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران وتی، "بە دووری دەزانم لەگەڵ ترەمپ کۆببمەوە." ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە هەندێک لە چاکسازخوازەکانی ئێران داوایان لە پزیشکیان کردبوو کە لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ئێراندا لەگەڵ ترەمپ کۆببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە





