ئاڤا نیوز
بڕیارێکی ئەنجوومەنی شارەوانی هەڵەبجە بۆ وەرگرتنەوەی پارچە زەوییەکی گەورە بە ڕووبەری 20 هەزار و 490 مەتر دووجا لە زانکۆی هەڵەبجە و تەرخانکردنی بۆ پرۆژەی بینای پارێزگا و پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان، ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی لە نێو ئەنجوومەنی زانکۆ و مامۆستایاندا لێکەوتووەتەوە. زانکۆی هەڵەبجە ئەم بڕیارە بە "لێدان لە زانکۆ و کەمکردنەوەی ئاستی زانستی" دەزانێت و گومانی هەیە کە بەرژەوەندیی تایبەتی چەند بەرپرسێک لە پشت ئەم هەنگاوەوە بێت.
چیرۆکی سەرەکی: پارچە زەوییەک بە ژمارە 2/132 لە کەرتی 28ـی ئەباعوبەیدە، لە ڕێککەوتی 2019-11-12 بە فەرمی لەسەر زانکۆی هەڵەبجە تاپۆ کراوە. بەڵام دوای نزیکەی شەش ساڵ، لە ڕۆژی 2025-07-02، ئەنجوومەنی شارەوانی هەڵەبجە لە دانیشتنی ژمارە 17ـی خۆیدا، بڕیاریدا زەوییەکە لە زانکۆ وەربگیرێتەوە و بکرێتە دوو بەش. بەشی یەکەم بە ڕووبەری 12 هەزار و 113 مەتر دووجا بۆ بینای پارێزگای هەڵەبجە تەرخان کراوە، و بەشەکەی تریش بە ڕووبەری 8 هەزار و 335 مەتر دووجا دراوە بە پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان بە ناوی "سیتی سینەما".
زانیاریی زیاتر: ئەم بڕیارە لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان و ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بە ژمارە 9747 لە ڕێکەوتی 2025-08-12 بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا ئاگاداری دراوە کە هەر کەس و لایەنێک ڕەخنەی لەم بڕیارە هەیە، دەتوانێت لە ماوەی 30 ڕۆژدا پەیوەندی بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجەوە بکات.
لە وەڵامدا، سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە بە نووسراوی ژمارە 2 لەسەر 5 لەسەر 2730، لە ڕێکەوتی 2025-08-26، بە فەرمی نامەیەکی ناڕەزایەتی ئاراستەی شارەوانی کردووە.
لێدوانی فەرمی: مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە، بۆ ئاڤا ئەم بڕیارەیان بە "لێدان لە زانکۆ و کەمکردنەوەی ئاستی زانستی زانکۆکە" وەسف کرد. هاوکات گومانیان دەربڕی کە ئەم هەنگاوە لە پێناو بەرژەوەندیی تایبەتی چەند بەرپرسێکدا بێت و داوایان کرد بڕیارەکە ڕابگیرێت. ئەوان هەروەها گومانیان هەیە کە گوشار لەسەر سەرۆکایەتی زانکۆ کرابێت بۆ ئەوەی لە دادگا تانە لە بڕیارەکە نەدەن.
لەلایەکی دیکەوە: سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە، بە ئاڤای ڕایگەیاند کە زانکۆی هەڵەبجە زیاتر لە 350 دۆنم زەوی پێدراوە، بەڵام تەنها ژمارەیەکی کەم بینای لەسەر دروست کراوە. "شارەوانی هەڵەبجە کێشەی کەمی زەوی هەیە بۆ پڕۆژەکان، بۆیە ئەو زەوییەیان بۆ دوو پڕۆژەی پێشنیازکراوی پارێزگای هەڵەبجە تەرخان کردووە، ئەوانیش بینای پارێزگا و پڕۆژەی سیتی سینەمان، چونکە پارێزگا خۆی بینای نییە و ئەو باڵەخانەیەی ئێستا بەکاری دەهێنێت موڵکی فەرمانگەیەکی ترە."
سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتکردەوە کە گوایە ئەم کارە بە گوشار ئەنجامدراوە و جەختی کردەوە کە "کارەکە بە یاسایی کراوە و تەواوی ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی هەڵەبجە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون، هەموویان ڕەزامەند بوون و کەس لاری نەبوو."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە






