حەوت کەس بە تۆمەتی ساختەکاری لە موڵکێکی دەوڵەتدا بە 15 ساڵ زیندانی حوکم دەدرێن
- هەواڵ
- 24 ئەیلوول

باڵەخانەی دادگای ڕەسافە. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
دەسەڵاتی دادوەریی عێراق ڕایدەگەیێنێت، حوکمی 15 ساڵ زیندانی بەسەر حەوت کەسدا سەپێندراوە، ئەوان دانیان بەوە داناوە ساختەکارییان لە موڵکێکی دەوڵەتدا کردووە.
وێنە گەورەکە: بەپێی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، عێراق یەکێکە لە گەندەڵترین وڵات لە جیهاندا، لە دوای ساڵی 2003ـەوە گەندەڵی لەو وڵاتە بووەتە دیاردە و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە و تەنانەت بە ملیارەها دۆلار بە گەندەڵی و نایاسایی براونەتە دەرەوەی وڵات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەسەڵاتی دادوەری، "دادگای ناوەندیی تاوانەکان، دوو حوکمی بەندکردنی بۆ ماوەی 10 ساڵ و 15 ساڵ بەسەر حەوت تاوانباردا دەرکردووە بە تۆمەتی دەستکاریکردن و ساختەکاری لە دۆسیەی موڵکێکی گەڕاوە بۆ دەوڵەت."
لەهەمان کاتدا: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، تاوانبارەکان دەستیان وەرداوەتە دۆسیەی موڵکێک کە هی وەزارەتی دارایی بووە لە ناوچەی عامرییە لە بەغدا، فرۆشتوویانە و بە ناوی کەسانی دیکەوە تۆماریان کردووە لە بەرامبەر بڕێک پارەدا.
زانیاریی زیاتر: دەزگا ئەمنییەکان دەستیان بەسەر بەڵگەنامەی موڵکایەتی و 87 مۆری ساختەدا گرتووە کە هی دامودەزگا حکومییەکانن، ڕەگەزنامە، ناسنامەی باری شارستانی، کارتی نیشتەجێبوون، ئامێری کۆپی و گرێبەستی کڕین و فرۆشتندا گرتووە کە لای تاوانبارەکان بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
7 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان






