
دیمەنی حەبی کەپتاگۆن. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق ئاشکرای کرد، هەوڵێکی گەورەی قاچاخچێتی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای ئەنبار شکستی پێهێنرا و پووچەڵ کرایەوە.
وێنە گەورەکە: بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە دەروونییەکان لەنێو هاووڵاتیانی عێراق بە تایبەتی گەنجانی نێوان 18 بۆ 30 ساڵی بووەتە دیاردە و هێزە ئەمنییەکانیش ڕۆژانە هەڵمەتی بەردەوامیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماددانە و ئەو کەسانەی بازرگانی پێو دەکەن هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا، ڕایگەیاند: کارمەندانی هەواڵگری سەربازی توانیویانە رێگری لە هاوردەکردن و گواستنەوەی 245 هەزار حەبی ماددەی هۆشبەری جۆری کەپتاگۆن بۆ نێو خاکی عێراق بکەن.
زانیاریی زیاتر: هەواڵگری سەربازی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، قاچاخچییەکان بە شێوازێکی نوێ و داهێنەرانە، ویستویانە لە رێگەی باڵۆنێکەوە ئەم بڕە زۆرەی حەب لە بیابانەکانی ئەنبارەوە بۆ نێو خاکی عێراق بگوازنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
6 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان





