ئاڤا نیوز
لە بەدواداچوونێکدا بۆ گومانەکانی وەرگرتنی بەرتیل و گەندەڵی لە بەشی فرۆشتنی وزەی کارەبای پێنجوێن، ژمارەیەک هاووڵاتی ئەو بەشە و بەرپرسی بەشەکە، بەوە تۆمەتبار دەکەن کە بە پارە کارەکانیان بۆ رایی دەکەن، تەنانەت ئەگەر نایاساییش بن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی گوتەی چەند هاووڵاتییەک کە ناو و دەنگیان لای "ئاڤا" پارێزراوە، دەڵێن، "ئەگەر بەرتیل نەدرێت، کارەکان بە زەحمەت و دواکەوتنێکی زۆرەوە جێبەجێ دەکرێن. یەکێک لە هاووڵاتییان دەڵێت، بۆ گۆڕینی کارەبای سینگڵ فەیز بۆ سێ فەیز (سری فەیز) بۆ دووکان یان کارگەیەک، بەرپرسەکە ساڵێک دەیانهێنێت و دەیانبات، بەڵام کاتێک پارەی پێدەدەن، لە یەک یان دوو رۆژدا کارەکە ئەنجام دەدرێت.
هاووڵاتییەکی دیکە ئاماژە بەوە دەکات کە بۆ شوێنێکی زیادەڕۆیی لەناو باخێکدا، کە سەرەتا کارەبایان پێنەدراوە، بە پێدانی یەک ملیۆن دینار کارەبایان بۆ راکێشراوە. هەروەها، باس لەوە دەکرێت کە قەرزێکی 30 بۆ 40 ملیۆن دیناری کارەبا لەسەر هاووڵاتییەک کراوەتە سێ ملیۆن دینار، لە بەرامبەردا چوار بۆ پێنج ملیۆن دینار دراوە بە بەرپرسەکە. واتە، لەجیاتی 40 ملیۆن دینار، هاووڵاتییەکە حەوت بۆ هەشت ملیۆن دیناری لەسەر کەوتووە، کە سێ ملیۆنی بۆ حکومەت و پێنج ملیۆنیشی بۆ بەرپرسەکە بووە.
زانیاریی زیاتر: ئەو کەسانە دەڵێن، بەرپرسەکە راستەوخۆ داوای پارە ناکات، بەڵکو دەست و پێوەندی هەیە کە مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتییان دەکەن و پارەکە وەردەگرن. جگە لە پارەی کاش، گومانی ئەوەش دەکرێت کە بەرپرسەکە داوای کەلوپەلی وەک سۆپا یان موبەریدە دەکات بە بیانووی گەیاندنی بە ماڵە هەژارەکان، بەڵام بۆ خۆی دەیانبات.
لێدوانی فەرمی: عوسمان ساڵح رەشید، بەڕێوەبەری بەشی فرۆشتنی وزەی پێنجوێن لە لێدوانێک بۆ ئاڤا بە تووندی هەموو تۆمەتەکانی رەتکردەوە و گوتی: "هەموو شتێک پێویستیی بە بەڵگە هەیە. هەر کەسێک بەڵگەی لەسەر وەرگرتنی بەرتیل و گەندەڵییەکی من هەیە، با لە دادگا سکاڵام لەسەر تۆمار بکات و بەڵگەکان بخاتەڕوو. بۆ هەموو رێکارێکی یاسایی و ئیداری ئامادەم."
عوسمان ساڵح رەشید جەختی لەوەش کردەوە: "بەرپرسیارێتی خۆم و تەواوی کارمەندانی بەشی وزەی پێنجوێن هەڵدەگرم. نە من و نە فەرمانبەرەکانم هیچ بەرتیلێکمان لە بەرامبەر بەڕێکردنی هیچ مامەڵەیەک وەرنەگرتووە. ماوەی شەش ساڵە بەڕێوەبەری بەشەکەم و بەردەوام چاودێری کاروباری هەر هەموویان دەکەم."
پێی وایە ئەو کەسانەی ئەو تۆمەتانەی ئاراستە دەکەن، ئەو کەسانەن کە رێگرییان لێکراوە لە ئەنجامدانی کاری زیادەڕۆیی و نایاسایی.
لەلایەکی دیکەوە: هێمن ئیبراهیم، قایمقامی پێنجوێن، بە ئاڤای وت، تا ئێستا هیچ کەسێک گلەیی نەکردووە و هیچ سکاڵایەکی فەرمیش لەسەر ئەم بابەتە پێیان نەگەیشتووە. گوتی: "سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پێنجوێن لە چوارچێوەی یاسا و ئەرکی خۆیان کار دەکەن و خزمەتی هەموو خەڵک دەکەین بێ جیاوازی. بەڵام رێکاری یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک دەگرینەبەر سەرپێچی بکاتە سەر کارەبا و رێگە بە زیادەڕۆیی نادەین."
قایمقامی پێنجوێن داواشی لە هاووڵاتییان کرد هەر کەسێک بەڵگەی لەسەر هەر فەرمانبەر یان بەڕێوەبەرێکی سنوورەکە هەیە، بیگەیەنێتە لایان بۆ ئەوەی بەدواداچوونی بۆ بکەن، یان دەتوانن رێگەی دادگا بگرنەبەر و سکاڵا تۆمار بکەن.
ئاڤا لەوبارەیەوە پەیوەندی کرد بە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی، بەڵام ئامادە نەبوون لەسەر ئەم پرسە قسە بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە






