
دیداری ترەمپ و ئەحمەد شەرع. وێنە؛ ئاژانسی سانا
ئاڤا نیوز
لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئەحمەد شەرع، هاوتا سوورییەکەی چاویان بە یەکتری کەوت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژانی 22 بۆ 30 ئەیلوول لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک کۆبوونەوەکانی 80 ـەمین خولی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت، ئەحمەد شەرع، وەک سەرۆکی سووریا ئامادەیی کۆبوونەوەکە بووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی فەرمی سووریا بڵاوی کردەوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە، بەڵام وردەکاریی سەبارەت بە دیدارەکە نەخراوەتەڕوو.
ئەمەش بزانە: ئەمە دووەمین دیداری نێوان شەرع و ترەمپە، یەکەم کۆبوونەوەیان لە مانگی ئایاری ڕابردوو لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەرع بووە یەکەم سەرۆکی سووریا کە بەشداریی کۆبوونەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بکات دوای ساڵی 1967، کاتێک نوورەدین ئەتاسی، سەرۆکی وڵات بوو، چونکە پێشتر نە بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی ڕژێم و نە باوکی بەشداریی ئەم کۆبوونەوانەیان نەکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان






