
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری سووریا جەختی لە گۆڕانی وڵاتەکەی لە وڵاتێکی قەیراناویەوە بۆ ناوەندێکی ئاشتی و سەقامگیری کردەوە، داوای هەڵگرتنی تەواوەتیی سزاکانیش دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بە بەشداری بەشێک لە سەرکردەی وڵاتان، لە ژێر دروشمی "پێکەوە باشترین" ڕۆژانی 23 بۆ 29 ـی ئەیلوول 2025 کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەگای سەرەکی لە نیویۆرک هەشتایەمین خولی خۆی ئەنجام دەدات.
لێدوانی فەرمی: لە وتارێکدا لە بەردەم کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا ڕایگەیاند، گەلەکەی "سەرکەوتنێکی بۆ هەموو جیهان" تۆمارکردووە بە ڕووخاندنی ڕژێمێکی تاوانکاری کە بۆ ماوەی 60 ساڵ فەرمانڕەوایەتی دەکرد. ئێستا سووریا لە وڵاتێکەوە کە قەیرانی دروست دەکرد، بووەتە "دەرفەتێکی مێژوویی بۆ گەیاندنی سەقامگیری، ئاشتی و خۆشگوزەرانی" بۆ سەرانسەری ناوچەکە.
شەرع داوای هەڵگرتنی گشتگیریی سزاکانی سەر وڵاتەکەی کرد، بە پاساوی ئەوەی کە ئەم سزایانە دەبنە هۆی بەندکردنی گەلی سووریا و زەوتکردنی ئازادییەکانیان. جەختی لەوە کردەوە کە "چیرۆکی سووریا کۆتایی نەهاتووە، بەڵکو بەردەوامە لە بونیادنانی قۆناغێکی نوێی ئاشتی، خۆشگوزەرانی و گەشەپێدان."
سەرۆککۆماری سووریا گەلی وڵاتەکەی بە نموونەیەک بۆ خۆڕاگری و بەرەنگاربوونەوەی ستەم و زۆرداری وەسف کرد. ڕەخنەی تووندی لە ڕژێمی پێشوو گرت و ڕایگەیاند، نزیکەی ملیۆنێک کەسی کوشتووە، سەدان هەزاری ئەشکەنجە داوە و نزیکەی 14 ملیۆن کەسیشی ئاوارە کردووە.
زانیاریی زیاتر: لە کۆتایی وتارەکەیدا، شەرع سوپاسی هەموو ئەو وڵاتانەی کرد کە لە قەیرانی سووریادا پاڵپشتی گەلەکەیان کردووە، بەتایبەتی تورکیا، قەتەر، سعودیە، هەموو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا. هەروەها پشتیوانی سووریای بۆ گەلی غەززە و هەموو ئەو گەلانە دەربڕی کە ڕووبەڕووی پێشێلکاری و دەستدرێژی دەبنەوە و داوای وەستاندنی دەستبەجێی شەڕی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان






