وەزیری دەرەوەی عێراق: ئەگەر هەیە ئەم هەفتەیە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە

شەیری بکە لە:
وەزیری دەرەوەی عێراق: ئەگەر هەیە ئەم هەفتەیە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە

دیمەنی کارمەندێک لەکاتی کارکردن لە کێڵگەیەکی نەوت. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

لەبارەی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکرای دەکات، ئەگەر هەیە لەم هەفتەیەدا دەستپێبکاتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕێککەوتنی سێقۆڵی نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت واژۆکرا، بە پێی ڕێککەوتنەکە دەبێت هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە، کە مەرجێکی سەرەکی نێوان هەولێر و بەغدایە بۆ ڕێککەوتن لەسەر مووچە.

لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕۆژی چوارشەممە بۆ بلومبێرگ ئاشکرای کرد،"بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەم هەفتەیەدا هەناردەکردنی نەوت دەست پێدەکاتەوە، بەغداش لەگەڵ تورکیا دانوستانەکانی دەستپێکردووە و بۆ ڕێککەوتنی نوێ، چونکە ئەو ڕێککەوتنەی ئێستا لەنێوان هەردوولا هەیە لە ساڵی 2026 کۆتایی دێت.

زانیاریی زیاتر: فوئاد حوسێن لەبارەی زیانەکانی ڕاگرتنی هەناردەکانی نەوت ئاماژەی بەوەدا، عێراق بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوت لە هەرێمی کوردستان، لەنێوان 22 بۆ 25 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە''.

لەلایەکی دیکەوە: گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوێنی چوارشەممە دووپاتیکردەوە لە 48 کاتژمێری داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

باکگراوند: بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی پاریس لە 2023-03-25، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان ڕاگیرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ