
دیمەنی پسوولەیەکی ئەلیکترۆنی خۆراک و ڕووکاری ئەپڵیکەیشنەکە
ئاڤا نیوز
لەچەند ڕۆژی داهاتوو جارێکی دیکە ئەپلیکەیشنی پسوولەی خۆراک لە سەرتاسەری عێراق کارا دەکرێتەوە، لە قۆناغی داهاتوو هاووڵاتیان جگە لە خۆتۆمارکردن دەتوانن چەند مامەڵەیەکی دیکە لەنێو ئەپلیکەیشنەکە ئەنجام بدەن.
وێنە گەورەکە: بۆ نەهێشتنی مامەڵەی کاغەز لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و عێراق پسوولەی خۆراک بەئەلیکترۆنی کراوە، ئێستا ئەپلیکەیشنەکە وەستاوە، بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوو کارا بکرێتەوە و تۆماکردنی هاووڵاتیان دەستپێبکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی؛ بەئاڤای گوت، "بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو لەسەرتاسەری عێراق ئەپلیکەیشنەکە کارا بکرێتەوە، هاووڵاتیان لەبەرامبەر بڕێک پارە دەتوانن مامەڵەکانیان ڕایی بکەن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە قۆناغی دووەم چەند خزمەگوزارییەک بەردەست دەبن لەوانە؛ خزمەتگوزاریی مامەڵەی هاووڵاتیان لە تۆماركردنی ناوی منداڵ و گواستنەوەی پسوولە لە بریكارێك بۆ بریكارێك یان لە شارێك بۆ شارێك، هەروەها تۆماركردنی ئەو كەسانەی كە هاوسەرگیریان كردووە و پسوولەی خۆراكیان نییە یان ئەوانەی كە لە دەرەوەی وڵاتن و بواریان نەبووە بگەڕێنەوە پسوولەكانیان تازە بكەنەوە.
ئەمەش بزانە: لە كۆی پێنج ملیۆن و 385 هەزار و 820 كەس كە پسوولەی خۆراكیان هەیە، چوار ملیۆن و 187 هەزار و 124 كەس پسوولەكانیان كردووەتە ئەلیکترۆنی، لەگەڵ کاراکردنەوەی ئەپلیکەیشنەکە ئەوانەی ماون دەتوانن خۆیان تۆماربکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25/9 - ڕۆژی سەربەخۆیی کوردستان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
120 ملیار داهاتی ناوخۆ بۆ مووچەی مانگی حەوت درایە بەغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ بۆ ڕۆبیۆ: پابەندین بەو پلانەی پووتین و ترەمپ لەسەری ڕێککەوتوون
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکارێکی عێراقی دەرکەوتنی لە ڕاگەیاندنەکان لێ قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا چەند چەکدارێکی نەناسراو دوو کەس لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیان دەکوژن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پردی بەستی شەرغە دروست دەکرێت