
نیکۆلا سارکۆزی، سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا
ئاڤا نیوز
نیکۆلا سارکۆزی، سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزا درا ئەمەش بەتۆمەتی وەرگرتنی پارە لە موعەممەر قەزافی، سەرۆکی پێشووی لیبیا.
هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری سەپاندنی ئەو سزا پێنج ساڵییە بەسەر نیکۆلا سارکۆزی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ناوبراو بە تاوانی پیلانی تاوانکاری تاوانبار کرا بۆ هەوڵی یاریدەدەرە نزیکەکانی بۆ وەرگرتنی پارە بۆ کەمپەینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2007ی لە لیبیا لە سەردەمی موعەمەر قەزافی، سەرۆکی ئەوکاتی لیبیا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: نیکۆلا سارکۆزی، تەمەن 70 ساڵ، لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە دادگایی دەکرێت، دادگا ناوبراوی بە تاوانی پیلانی تاوانکاری لە نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2007 تاوانبار کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی ڕابردوو، بەرزترین دادگای فەرەنسا بڕیاری تاوانبارکردنی ناوبراوی بۆ گەندەڵی پشتڕاست کردەوە و فەرمانی پێکرد ساڵێک قۆڵبەندێکی ئەلیکترۆنی لەپێ بکات، کە ئەمە یەکەم جارە بۆ سەرۆکێکی پێشووی فەرەنسا بڕیاری وا دەبچێت و ئێستا قۆڵبەندەکە لادراوە.
باکگراوند: نیکۆلا سارکۆزی 23 یەمین سەرۆکی فەرەنسا بوو کە لە ساڵی 2007 تا 2012 سەرۆک بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند





