
سوودانی، مالیکی و حەلبووسی لەگەڵ لۆفگۆی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی پێشێلکردنی مەرجەکانی بانگەشەکردن، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان چەند لایەنێکی سیاسی لەوانەش؛ هاوپەیمانیەتییەکانی محەممەد شیاع سوودانی، نووری مالیکی و محەممەد حەلبووسی سزا دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ژمارەیەک کاندیدی هەشت لایەنی سیاسی بەهۆی بانگەشەی پێشوەختە بە بڕی دوو ملیۆن دینار بۆ هەر یەکێک لەو کاندیدانە سزا دا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، شەش کاندیدی هاوپەیمانیی ئاوەدانی و گەشەپێدان بە سەرۆکایەتیی محەممەد سوودانی، حەوت کاندیدی حیزبی تەقەدووم کە محەممەد حەلبووسی سەرۆکایەتیی دەکات و دوو کاندیدی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی لە پارێزگای بەغدا بە بڕی دوو ملیۆن دینار سزا دران.
زانیاریی زیاتر: دوو کاندیدی هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی بە سەرۆکایەتیی موحسن مەندەلاوی، چوار کاندیدی بزووتنەوەی سادیقون باڵی سیاسیی گرووپی چەکداریی عەسائیبی ئەهلی حەق کە قەیس خەزعەلی ئەمینداری گرووپەکەیە لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکە بەر ئەو سزایە کەوتوون.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند






