لە هەولێر 111 شوێن بەهۆی نەنووسینی زمانی کوردی لەسەر تابلۆکانیان سزادران
- هەواڵ
- 25 ئەیلوول

دیمەنی لادانی ئەو تابلۆیانەی کە بە زمانی کوردی نەنووسراون. وێنە؛ شارەوانی هەولێر
ئاڤا نیوز
هەڵمەتی گۆڕینی نووسینی سەر تابلۆی شوێن و کۆمپانیا بازرگانییەکان بەردەوامە و لە هەولێر 111 شوێن بەهۆی پابەند نەبوونیان بە نووسینی زمانی کوردی لەسەر تابلۆکانیان سزادران.
وێنە گەورەکە: لە پێناو گرنگیدان بە زمانی کوردی، لە 21ـی شوباتی 2023، لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دوو فەرمانی تایبەت بە گرنگیدان بە زمانی دایک دەرکرد، تێیدا لە فەرمانی یەکەم تایبەت بوو ئامادەکردنی پرۆگرامێکی گونجاوی فێربوونی زمانی کوردی بۆ ئەو بیانییانەی بەمەبەستی کارکردن لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، فەرمانی دووەمیش گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ ئەوەی نووسینی تابلۆ بە زمانی کوردی بەپێی یاسای زمانە فەرمییەکان لە هەرێمی کوردستان ژمارە شەشی ساڵی 2014 بێت.
لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت: دوای فەرمانی سەرۆکوەزیران دەستمان کردووە بە جێبەجێ کردنی نووسینی تابلۆی سەرجەم شوێنەکان بە زمانی کوردی، بۆ ئەم مەبەستەش چەندین هەڵمەتمان ئەنجامداوە و بەردەوامین لە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست.
دەبێت تابلۆی سەرجەم شوێنەکان بە زمانی کوردی بنووسرێت، ئاساییە لەگەڵ زمانی کوردی زمانی دیکەش لەسەر تابلۆکە هەبێت، بەڵام بوونی زمانی کوردی مەرجی سەرەکییە و دەبێت لەسەر تابلۆکان هەبێت.
زانیاریی زیاتر: لە دوایین هەڵمەتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، 207 شوێن بە دانانی تابلۆكانیان به زمانی كوردی ئاگادار کرابوونەوە، لهو ژمارهیهدا 96 شوێن تابلۆكانیان بۆ زمانی كوردی گۆڕیوه ، 111 شوێنیش بەهۆی پابەند نەبوونیان سزادران.
هەنگاوی داهاتوو: ههڵمهتی گۆڕین و دانانی تابلۆكان به زمانی كوردی و سزادانی ئهو شوێنانهی پابهند نابن، بهردهوام دهبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە






