پرۆسەی ناونووسین بۆ حەج كۆتایی دێت

شەیری بکە لە:
پرۆسەی ناونووسین بۆ حەج كۆتایی دێت

دیمەنی کەعبەی پیرۆز

ئاڤا نیوز

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات كە سبەی دوا وادەیە و ناونووسینی هاووڵاتیان بۆ حەج كۆتایی دێت.

چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێمی كوردستان، ماڵپەڕی "دەروازەی حەج"ـی بۆ تۆماری ساڵانەی حاجییان لە پرۆسەی حەج ڕاگەیاند، بەم شێوەیە هاووڵاتیان توانیان بەشێوەی ئەلیکترۆنی و بەبێ بەرامبەر لە بەستەری وێبسایتەكە، خۆیان بۆ پرۆسەی حەج ناونووس بکەن.

لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەگەرچی بڕیاربوو 20ـی ئەم مانگە کۆتا ڕۆژی تۆمارکردنی ناوی حاجییان بێت، بەڵام لەسەر فەرمانی وەزیری ئەوقاف وادەكە بۆ 26ـی ئەم مانگە درێژ کرایەوە ئەمەش وەک هاوکارییەک بۆ ئەو کەسانەی نەیانتوانیبوو ناویان تۆمار بکەن.

زانیاریی زیاتر: لە ماوەی ئەو شەش ڕۆژەی كە بۆ پرۆسەكە درێژكرایەوە زیاتر لە شەش هەزار كەس ناوی خۆیان نووسیوە و لە بڕیاری درێژكردنەوەكە سوودمەند بوون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: كاتژمێر 12ـی سبەی شەو، پرۆسەی تۆماركردنی ناو بۆ حەج كۆتایی دێت و دوای ئەو وادەیە وردبینی بۆ ناوەكان دەكرێت و پاشان تیروپشك ئەنجام دەدرێت.

ئەمەش بزانە: تاوەكو ئێستا زیاتر لە 60 هەزار كەس فۆڕمیان پڕ كردووەتەوە، هەندێك فۆڕم هەیە بۆ چەند كەسێك پڕكراونەتەوە هەر بۆیە كۆی گشتیی ئەو كەسانەی ناویان تۆمار كراوە بۆ تیروپشك بریتییە لە 87 هەزار كەس.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ