
دایە حاجییەک لەکاتی دەنگدان، وێنە؛ محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق 29 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە لەو ژمارەیەش سێ ملیۆنیان لە هەرێمی کوردستانن.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی 11ی مانگی 11ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش لای خۆیەوە بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی تاوەکو بە باشترین شێوە ئەو هەڵبژاردنە بەڕێوەببات.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر و سلێمانی زیاتر لە سێ ملیۆن و 68 هەزار کەس مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەگوێرەی ئەو لیستەی ناوبراو بە ئاڤای داوە، ژمارەی دەنگدەران لە سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان و ئەو پارێزگایانەی دەکەونە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کە ڕێژەی کوردی تێدا زۆرینەیە یان زۆرە بەم شێوەیەیە:
-دهۆک: 778 هەزار و 846 کەس.
-هەولێر: یەک ملیۆن و 87 هەزار و 880 کەس.
-سلێمانی: یەک ملیۆن و 201 هەزار و 658 کەس.
-کەرکووک: 958 هەزار و 141 کەس.
-نەینەوا: دوو ملیۆن و 102 هەزار و 429 کەس.
-دیالە: یەک ملیۆن و 51 هەزار و 143 کەس.
-سەڵاحەددین: 861 و 156 کەس.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن زیاتر لە 29 ملیۆن هاووڵاتی مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردندا هەیە، بەڵام تەنیا نزیکەی 21 ملیۆن هاووڵاتی کارتی بایۆمەتریان دەرکردووە، ژمارەکەش بەم جۆرە دابەش بووە:
- دەنگدەرانی گشتی 20 ملیۆن و 63 هەزار 773 دەنگدەر.
بۆ ئەم ژمارەیە، هەشت هەزار و 703 بنکەی دەنگدان و 39 هەزار و 285 وێستگەی دەنگدان تەرخان کراوە.
- دەنگدەرانی تایبەت ملیۆنێک و 313 هەزار و 980 دەنگدەر.
ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی تایبەت 809 بنکەیە، لەگەڵ چوار هەزار و 501 وێستگەی دەنگدان.
- دەنگدەرانی ئاوارە 26 هەزار و 538 دەنگدەر.
بۆ ئاوارەکان،97 بنکەی دەنگدان و 321 وێستگەی دەنگدان دابین کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند






