
دوو شەڕڤانی هەسەدە لە یەکێک لە سەنگەرەکانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' ڕایدەگەیێنێت، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە شارۆچکەی بەحرولوستا لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور، بەهۆی هێرشێکی داعش، 5 شەڕڤانیان شەهید بوون و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.
چیرۆكی سەرەكی: هێزەكانی سووریای دیموكرات، لە خاڵێكی ئەمنیی شارۆچكەی بەحرولوستا لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، بەرپەرچی پەلامارێكی چەكدارانی سەر بە شانە نووستووەكانی داعشیان داوەتەوە، لە ئەنجامی پووچەڵكردنەوەی ئەو هێرشەی داعش، پێنج شەڕڤان 'هەسەدە' شەهید بوون و ئەندامێكی دیكەشیان بریندار بووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاكانی نزیك لە هەسەدە، بە ئاماژەدان بە بەیاننامەیەكی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی 'سووریای دیموكرات' بڵاویان كردووەتەوە، هێزەكانیان ڕووبەڕووی شانە نووستووەكانی داعش بوونەتەوە و ئەو بەرەنگاربوونەوەیەش كوژراو و برینداری لێ كەوتووەتەوە.
لە بڵاوكراوەكە ئاماژە بەوەشكراوە، شەڕڤانانی هەسەدە ئازایانە ڕووبەڕووی هێرشی گرووپەكە بوونەتەوە و پیلانێكی تیرۆرستانیان پووچەڵكردووەتەوە كە هەوڵیان داوە لە ناوچەیەكی ئاوەدانیی پارێزگای دێرەزوور، كردەی تیرۆرستی ئەنجام بدەن. هەسەدە بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی خوێنی شەهیدکردن و برینداركردنی شەش شەڕڤانی دەدات. هاوكات دووپات لە پابەندبوونی لە پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیانی مەدەنی و سەقامگیریی ناوچەكە دەكاتەوە.
ئەوەش بزانە: ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە داواش لە هاووڵاتیان دەكات، هاوكاری هێزە ئەمنییەكان بن و لەكاتی پێویستدا زانیاری بە هێزەكان بدەن كە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە






