
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕێککەوتنی هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند و بە ڕێککەوتنێکی مێژوویی وەسفی کرد.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەندین مانگە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی سەختی ئابووریدا تێپەڕ دەبن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بەغدا لەکاتی خۆیدا بودجەی پێویست نانێرێت بۆ دابەشکردنی مووچە بەسەریاندا، دوو گرفتی سەرەکیش بەربەستبوون لەسەر نەناردنی مووچە ئەوانیش ناردنی داهاتی نانەوتی و دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت بوو، بە چارەسەربوون و ڕێککەوتن لەسەر ئەم دوو بابەتە کۆتایی بە ئاڵانگارییەکان دەهێنێت.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیرانی عێراق کە پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە: ئەمڕۆ گەیشتینە ڕێککەوتنێکی مێژوویی کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە، وەزارەتی نەوتی فیدراڵی نەوتی خاوی بەرهەمهێنراو لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت و لە ڕێگەی بۆری نەوتی عێراق - تورکیاوە هەناردەی دەکات.
سوودانی لە پەیامەکەیدا باسی لەوەشکردووە، "ڕێککەوتنەکە دابەشکردنی دادپەروەرانەی داهات مسۆگەر دەکات و هانی وەبەرهێنان دەدات، چاوەڕوانیش دەکرێت ئەم ڕێککەوتنە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ئابووریی عێراق بە گشتیی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی دەبێت.
پەیوەست بەم بابەتەوە: رۆژی سێشەممە دوای ڕێککەوتنی سێقۆڵی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی دا، نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە ئاراستەی وەزیری دارایی عێراق کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند





