پێشەوا هەورامانی: دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت دەکرێت

شەیری بکە لە:
پێشەوا هەورامانی: دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت دەکرێت

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، دەست بە ناردنە دەرەوەی نەوت دەکرێت و لەڕووی تەکنیکییەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئامادەیە بۆ ئەوەی نەوتەکە بنێردرێتە دەرەوە و بدرێتە سۆمۆ.

لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای وت، لەڕووی تەکنیکییەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئامادەیە بۆ ئەوەی نەوتەکە بنێردرێتە دەرەوەو بدرێتە سۆمۆ و دەست بە ناردنە دەرەوەی نەوت دەکرێت.

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پشوو درێژانە سەرپەرشتی تیمی حکومەتی کرد بۆ ڕێکەوتنی دەستپێکردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوت. ئەم پرۆسەیە هەنگاوێکی باش و گرنگەو پاڵنەرو هاندەر دەبێت بۆ ئەوەی لەمەسەلەی داهاتی نانەوتیش بگەینە ڕێکەوتنی کۆتایی.

پەیوەست بەم بابەتەوە: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، لە 48 کاتژمێری داهاتوودا نەوتیی هەرێمی کوردستان هەناردە دەکرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ