پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە: بەربەستێکی گەورەی بەردەم مووچە هەڵگیرا
- کوردستان
- 25 ئەیلوول

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ڕێککەوتنی ئەمڕۆ [بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان] دەستکەوتی ماندووبوون و هەوڵی زۆری تیمەکانی هەردوولا بوو. لەم ڕۆژە مێژوییەدا بە هەناردەکردنەوەی نەوت بەربەستێکی گەورەیان لە بەردەم دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان هەڵگرت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە بەفەرمی ڕێککەوتنی سێقۆڵی لەنێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی کوردستان کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیاکانی نەوت، لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان واژۆ کرا.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی ئەمڕۆی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ و کۆمپانیای سۆمۆ، دەستکەوتی ماندووبوون و هەوڵی زۆری تیم و شاندەکانی هەموو لایەک بووە. بەم هەنگاوە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان دووبارە بە بازاڕی جیهانیی نەوت بەسترانەوە.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان دەڵێت: دەستخۆشی لەهەموو لایەک و بەتایبەتی خەڵکی خۆڕاگری کوردستان دەکەم کە (لەم ڕۆژە مێژوییەدا) بەربەستێکی گەورەیان لە بەردەم دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان هەڵگرت و بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، جەخت لە جێبەجێکردنی هەموو مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر ئێوارەی ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتبوو: ئەمڕۆ گەیشتینە ڕێککەوتنێکی مێژوویی، دواتر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، لە 48 کاتژمێری داهاتوودا هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە





