وەزارەتی نەوتی عێراق: هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکاتەوە
- عێراق
- 25 ئەیلوول

لۆگۆ وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێککەوتنی هەناردەکردنی نەوتی هەریمی کوردستانی ڕاگەیاند و دەڵێت "بەپێی ئەو ڕێککەوتنە نەوتی خاوی بەرهەمهاتوو لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت و لەڕێگەی بەندەری جیهانی تورکیاوە هەناردەی بکات.
وێنە گەورەکە: پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان یەکێک لە گرفتە سەرەکییەکانی بەردەم ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بوو لەلایەن بەغداوە، بە چارەسەربوونی ئەو بەربەستەش نامێنێت دەرگای چارەسەربوونی کێشەکان بە تەواوی دەکرێتەوە.
ڕاگەیێنراوەی فەرمی: وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی نەوتی کوردستان بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە: سەرجەم نەوتی خاوی بەرهەمهاتوو لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان جگە لەو بڕەی بۆ بەکاربردن ناوخۆیی بەکاردێت ڕادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق سۆمۆ دەکرێت، دواتر لەڕێگەی بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا و بەندەری جیهانی تورکیاوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت.
هەر لەبەیاننامەکەدا هاتووە، ئامانجی ئەم ڕێککەوتنە بەهێزکردنی شەفافییەت و کاراییە لە بەڕێوەبردنی سامانی نیشتمانی، و دڵنیابوون لە دابەشکردنی دادپەروەرانەی داهاتەکان بەسەر گشت هاوڵاتیانی عێراقدا، بە شێوەیەک کە پشتگیری لە سەقامگیری ئابووری و پڕۆژەکانی گەشەپێدان لە وڵاتدا بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند





