
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوێكی ڕۆژنامەوانیدا پێشوازی لە ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکدا ئەمەی ڕاگەیاندووە، "پێشوازی لەو ڕاگەیاندنە دەکەین کە حکومەتی عێراق لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ دووبارە کردنەوەی بۆری عێراق-تورکیا، ڕێکەوتنەکە لەلایەن ئەمریکاوە ئاسانکاری بۆ کراوە و سوودی بەرجەستەی بۆ هەردوو ئەمریکی و عێراقی دەبێت.
دەستخۆشی لە هەوڵە چارەنووسسازەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق و هەروەها مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە وایان کرد ئەم ڕێککەوتنە بێتە دی. ئەم ڕێککەوتنە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی سوودی ئابووریی دوولایەنە بۆ ئەمریکا و عێراق و هەروەها هاندەر دەبێت بۆ ژینگەیەکی وەبەرهێنانە سەقامگیرتر لە سەرانسەری عێراق بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان، بەرزکردنەوەی ئاسایشی وزەی ناوچەکە و بەهێزکردنی سەروەری عێراق".
چی ڕوودەدات: دوای زیاتر لە دوو ساڵ و نیو ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانیان ڕاگەیاند و بڕیارە کاتژمێر 6:00ـی ڕۆژی شەممە 27-9-2025 نەوتی کوردستان بە بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان - جەیهان دووبارە هەناردە بکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە






