وەزارەتی جەنگی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی خێرا ڕێکدەخات و پێنتاگۆن ناوەڕۆکەکەی بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 25 ئەیلوول

لۆگۆی پێنتاگۆن
ئاڤا نیوز
وەزارەتی جەنگی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی خێرا ڕێکدەخات و 800 فەرماندە و ئەدمیراڵی باڵای لە سەرانسەری جیهانەوە بانگهێشت دەکات، پێنتاگۆن ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات، پێنتاگۆن سەدان فەرماندەی سەربازی بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: پیت هێگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا، فەرمانێکی دەرکردووە بۆ زیاتر لە 800 فەرماندە و ئەدمیراڵی باڵای سەربازی، تا لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە هەن بەپەلە و بێ دواکەوتن بگەڕێنەوە بۆ ڤێرجینیای ئەمریکا، ئەمە بۆ ئەوەی کۆبوونەوەیەکی خێرا بکەن.
فەرمانەکە ئەوەندە بەپەلە بووە لە ڕێگەی ئینتەرنێت و ئۆنلاینەوە بۆ فەرماندەکان نێردراوە، تا یەکسەر بگاتە دەستیان.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی واشنتن پۆست، فەرمانەکە دراوە بە فەرماندەکان و هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەو بارەوە پێ نەدراوە، تەنانەت فەرماندە باڵاکانیش نازانن مەسەلە چییە و کۆبوونەوەکە بۆ چییە؟ تەنیا ئەوەندە هەیە کە کۆبوونەوەکە هەفتەی داهاتوو و لە بنکەی هێزەکانی مارێنز لە ڤێرجینیا بەڕێوەدەچێت.
بە گوێرەی سەرچاوەکە فەرماندەکان لە سەرتاسەری ئەمریکا و دەیان وڵاتی دیکەوە، لەوانەش وڵاتانی ئەوروپا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیاوە بانگهێشت کراون.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە شان پارنێل، وتەبێژی پێنتاگۆن بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا پێت هێگسێس، وەزیری جەنگ وتارێک پێشکەشی سەرکردە باڵاکانی وەزارەتەکەی دەکات.
ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت: وەزیری جەنگی ئەمریکا لەم وتارە چاوەڕوانکراوەدا باس لە ستراتیژی نوێ و ئاراستەی داهاتووی سوپای ئەمریکا بکات، بەتایبەتی لەم کاتە هەستیارەدا کە گرژییەکان لە ئاستی جیهانیدا لە زیادبووندان.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند






