دیمەنێکی ناو بازاڕی هەولێر
ئاڤا نیوز
کۆڕنیشی هەولێر لەڕێگەی سێ دەریاچە و چەند پۆندێکەوە دەکرێتە پرۆژەیەکی گرنگی گەشتیاری و ژینگەیی سەرنجڕاكێش و لە زێی گەورەوە ئاوی بۆ ڕادەكێشرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-9-2025، پارێزگاری هەولێر بە ئامادەبوونی جێگری پارێزگار و سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكان و بەڕێوەبەرانی نووسینگەی پارێزگار، ئاودێری، ئاوەڕۆ، قەیرانەكان، پەیوەندییەكان، لە دیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ كۆمپانیای "كەی وەن" و چەند ئەندازیارێكی دیکەی وڵاتی ئیتاڵیا، سەبارەت بە پڕۆژەی دیزاینکردن و پەرەپێدانی کەناڵی کۆڕنیشی هەولێر و پڕئاوكردنی وەك پڕۆژەیەكی گرنگی گەشتیاری و ژینگەیی ئەنجامدا.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سەرەڕای قەیرانەکان و قۆناغی سەختی دارایی لە ساڵانی ڕابردوودا، بەڵام بە پاڵپشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی توانراوە ئاوەدانی و خزمەتگوزاریی زۆر بە شاری هەولێر و هاوڵاتییان بگات.
ئومێد خۆشناو ڕاشیگەیاند، كۆڕنیشی هەولێر لە داهاتوویەکی نزیکدا دەکرێت بە پڕۆژەیەكی گرنگی گەشتیاری و ژینگەیی سەرنجڕاكێش و لە زێی گەورەوە ئاوی بۆ ڕادەكێشرێت. هەروەها لەڕێگەی دروستكردنی سێ دەریاچە و چەند پۆندێكەوە دوای ئاو كۆكردنەوە تێیاندا، بە بەردەوامی ئاو دەگەیێنرێت بە كۆڕنیشەکە.
پارێزگاری هەولێر جەختی لەوە كردەوە، پێویستە پڕۆژەكە بە شێوەیەك بێت، لە ڕووی ژینگەیی و گەشتیارییەوە سوودی زۆر بە ناوچەكە و دانیشتووانی هەولێر بگەێنێت و سرووشت بگەڕێتەوە بۆ ناو شار و سیمایەكی جوان بە پایتەخت بدات.
گوتیشی، "ئەنجامدانی ئەو پرۆژەیە، گرنگی تایبەتی بۆ سەنتەری شاری هەولێر دەبێت پایتەختی هەرێمی كوردستان دەباتە قۆناغێكی ترەوە".
شێوازی جێبەجێکردن: بۆ دەستپێك و جێبەجێكردنی پڕۆژەكە وەك قۆناغی یەكەم لە شەقامی هەولێر - شەقڵاوە تاوەكو شەقامی هەولێر - مەخموور، لیژنەیەك بە سەرۆكایەتیی جێگری پارێزگار بۆ كاروباری هونەری و ئەندامییەتی لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ دیزاینكردن و دیراسەكردنی وردی تێچوو و پێویستییەكانی ڕادەسپێردرێت.
دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێریی هەولێرەوە، لە سەر پڕۆژەكە بەگشتیی و بەتایبەتی ئەو بەشەی كە دەكەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر و بە تەنیشت هەریەك لە گەڕەكەكانی پێنجی حەسارۆك و گەلاوێژ و فەرمانبەران و چەند گەڕەكێكی دیكەدا دەڕوات، پرزنتیشنێكی تایبەت پێشكەشكراوە و لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆی لەبارەوە كراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كۆڕنیشی هەولێر كە ڕێڕەوێكی ئاوییە و لە ساڵی 1972 بۆ پاراستنی هەولێر لە لافاو دروستكراوە، زیاتر لە وەرزی زستان ئاوی تێدا كۆدەبێتەوە، بەڵام بەهۆی مانەوەی ئاوەكە و تێكەڵبوونی بە ئاوەڕۆی بەشێك لە گەڕەكەكان و پاشماوەی ماڵان و خۆڵ و خاشاك، بۆنێكی ناخۆش دروست دەبێت و بووەتە هۆی بێزاریی خەڵك، ئێستا پلانی پارێزگای هەولێر ئەوەیە کە دیمەنەكە پێچەوانە بكاتەوە و بیكات بە پڕۆژەیەكی گرنگی گەشتیاری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە






