
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی کاڵاکان بەگشتی جێگیرن، تەنیا نرخی گۆشتی سوور نەبێت کە بەرز و نزم دەکات.
وێنە گەورەكە: بە فەرمانی سەرۆكوەزیرانی بارزانی، بۆ ئەوەی نرخی گۆشت لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان هەرزان ببێت، داشكاندنی ٪50 بۆ ڕسووماتی هێنانی گۆشتی سوور كرد و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی نرخی گۆشت لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا داببەزێت.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: لیژنەکانی چاودێری بازرگانیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا بەردەوام ئاگاداری بازاڕن، بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نرخ و کوالێتی کاڵاکان بەگشتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێوەیەکی گشتی نرخی کاڵاکان جێگیرن، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراک لەکاتی خۆیدا و بەکارهێنانی لەلایەن هاونیشتیمانیان؛ تەنیا نرخی گۆشتی سوور نەبێت بەرزبووەتەوە و ئێستا لە بازاڕەكانی كوردستاندا نرخی گۆشت لە نێوان 15 هەزار بۆ 22 هەزار دیناردایە.
زانیاریی زیاتر: هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سووریش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی تورکیا بۆ هەر تۆنێک 145 هەزار دۆلاری خستووەتەسەر ئەو ئاژەڵانەی دەهێنرێنە نێو هەرێمی کوردستان، ئێرانیش ترانزێتی ڕاگرتووە و ناهێڵێت ئاژەڵ لە وڵاتەکەیەوە بهێنرێتە هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






