
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بۆ کەم کردنەوەی ڕۆتینیات ئاسانکاری زیاتر بۆ زیندانیان لەمەودوا ڕێگە دەدرێت لە ڕێگەی کارتی بانک و بەشێوەی ئۆنڵاین پارە بۆ زیندانیان لەلایەن کەسوکاریانەوە ڕەوانە بکرێت.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوو کەسوکاری زیندانیان لە ڕێگەی لیژنەی ئەمانەتەوە پارە دەگەیشتە زیندانیان بەڵام دوای جێبەجێکردنی پارەدان لە ڕێگەی کارتی بانکی لیژنەی ئەمانە نامێنێت، ڕاستەخۆ پارە بۆ زیندانیان دەنێردرێت بەپێی ئەو بڕەی مانگانە دیاری کراوە.
لێدوانی فەرمی: ئیحسان عەبدوڵرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ڕەزامەندیمان وەرگرتووە لە ڕێگای بانکەکانەوە لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک، دوو کارتی بانکی بۆ زیندانەکە و خانەوادەی دروست دەکرێت، بەو هەنگاوە دەزانرێت چەند پارە بۆ زیندانی ڕەوانە کراوە و چۆن سەرفی دەکات، زیندانیەکە هەر شتێکی پێویست بێت لە ڕێگەی کارتەکەوە لە فرۆشگای زیندانەوە دەیکڕێت.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، دەڵێت، مانگانە بۆیان هەیە تەنیا 300 هەزار دینار لەلایەن کەسوکاریان بۆ زیندانیان ڕەوان بکرێت.
بۆچی گرنگە: بەوهۆی ئەم هەنگاوە ڕێگای دووری کەسوکاری زیندان نزیک دەکاتەوە، پێشتر ئەگەر کەسوکاری زیندانی پارەیان بۆ زیندان بناردبایە دەبوایە بیبەنە چاکسازییەکان و لەڕێگەی لیژنەی ئەمانەوە بۆ زیندانی دەنێردرا، بەڵام ئێستا لەناوچەی خۆیان پارە بۆ کەسوکاریان دەنێرن، هاوکات بڕی پارەی ڕەوانەکراو و خەرجکردن لە مانگێک دیار دەبێت و بڕە پارەکەش دیاری کراوە بۆ هەر مانگێک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






