مۆنتی کارلۆ: دوای هەڕەشەکەی نەتانیاهۆ، گرووپە چەکدارەکانی عێراق و سەرکردەکانیان ڕێکاری خۆپارێزیی دەگرنەبەر
- هەواڵ
- 27 ئەیلوول

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
دوای وتارەکەی نەتانیاهۆ لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان، گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەستیان کردووە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی، لەوانەش چۆڵکردنی شوێنە سەرەکییەکان، هاوکات سەرکردەکانیان دەستبەرداری مۆبایلەکانیان بوون. ئەمەش بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕادیۆی مۆنتی کارلۆ.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی، 2025-09-26، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە وتارێکدا لەبەردەم کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان هەڕەشەی لەناوبردنی سەرکردەی گرووپە چەکدارەکانی عێراقی کرد لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.
زانیاری بەدەستهاتوو: ڕادیۆی مۆنتی کارلۆ کە ڕادیۆیەکی فەرەنسییە و پەخشی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە ئاشکرای کردووە، سەرکردە سیاسییە سەرەکییەکانی ناو هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان لەوانە هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر و نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕێکاری خۆپارێزیان تووندتر کردوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ڕادیۆی مۆنتی کارلۆ هەڵسەنگاندنە ئەمنی و سیاسییەکان لە بەغدا بۆ هەڕەشەکانی نەتانیاهۆ گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل یان هەوڵدەدات گڵۆپی سەوزی ئەمریکا بەدەستبهێنێت بۆ دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر ئەو گرووپانە و تیرۆرکردنی سەرکردەکانیان، یان دەیەوێت لەگەڵ ئەمریکییەکان هەماهەنگی بکات بۆ ئەوەی ئەو کارە بەجێ بگەیەنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 12 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
46 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






