بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی مەراسیمی ڕاگەیاندنی ڕێبەری سەلامەتی بەڕێوە دەچێت
- هەواڵ
- 28 ئەیلوول

مەراسیمی ڕاگەیاندنی ڕێبەری سەلامەتی لە هەولێر
ئاڤا نیوز
بە سپۆنسەری میدیای ئاڤا و بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، مەراسیمی ڕاگەیاندنی ڕێبەری سەلامەتی لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.
وێنە گەورەکە: لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە داتا و ژمارە دەردەکەوێت کە کابینەی نۆیەم و وەزارەتی ناوخۆ بایەخێکی زۆریان بە بەرزکردنەوەی تواناکانی بەرگری شارستانی داوە، چ لە دابینکردنی ئامێر و کەرەستەی پێویست تا دەگاتە بەرزکردنەوەی توانای لۆجستی تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە و فریاکەوتن.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ یەکشەممە، 28-9-2025 لە مەراسیمێکی تایبەت دا بڕیارە ڕێبەرێکی حەوت بەرگی لەبارەی سەلامەتی فریاکەوتن بڵاوبکرێتەوە، ڕێبەرێکیان تایبەتە بە سەلامەتی پاراستنی باڵەخانەکان لە ئاگر، ئەمەش بە ئامانجی ئەوەی لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی تاوەر و باڵەخانەی نیشتەجێبوون توانای بەرگریی شارستانیش بەرزبکرێتەوە تاوەکو لە هەر دۆخێکدا بتوانن بە کەمترین کات و بە باشترین شێوەی کۆنترۆڵی ئاگرکەوتنەوە بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مەراسیمەکەی ئەمڕۆدا ڕێبەرێکی حەوت بەرگی لەبارەی سەلامەتی فریاکەوتن بڵاودەکرێتەوە و بەمشێوەیەیە؛-
- ڕێبەرێکیان تایبەتە بە سەلامەتی پاراستنی باڵەخانەکان لە ئاگر.
- یەکێکی تریان تایبەتە بە سیستمی ئاگر کوژێنەوە.
- یەکێکی دیکە لە بەرگەکانی تایبەتە بە سەلامەتی غازی شل LPG بۆ شوێنی نیشتەجێبوون و بازرگانی.
- یەکێك لە بەرگەکانی دیکە تایبەتە بە شوێنە پیشەسازییەکان.
- سەلامەتیی دروستکردنی وێستگەکانی سووتەمەنیی.
- ڕێبەری سەلامەتی سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشووەختەی ئاگر و زەنگی ئاگادارکردنەوە.
- ڕێبەری سەلامەتی گواستنەوەی ماددە مەترسیدارەکانە.
ئەمەش بزانە: ئامانج لەم ڕێبەرانە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری گشتییە بۆ خۆ دوورگرتن لە کەوتنەوەی ئاگر و مامەڵەکردن لەگەڵ ماددە مەترسیدارەکان، ئەم ڕێبەرە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە دانراوە و هەماهەنگی کراوە لەگەڵ وەزارەتە تایبەتمەندەکان، بۆ نموونە ڕاوێژکراوە لەگەڵ وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان، کارەبا، گشتوگوزار و پلاندانان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 12 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
46 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






