
گوستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڤیزەی گوستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵدەوەشێننەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە پەراوێزی سەردانیکردنی بۆ نیویۆرک بۆ بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەرۆکی کۆڵۆمبیا بەشداریی لە خۆپیشاندانێکی لایەنگرانی فەلەستین کرد. وەزارەتی درەوەی ئەمریکا ئەویان بە ئەنجامدانی "کردەوەی تێکدەرانە" تۆمەتبار کرد.
زانیاریی زیاتر: پێترۆ لە وتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بە تووندی سەرزەنشتی ئیدارەی ترەمپی کرد و داوای کرد لێکۆڵینەوەی تاوانکاری لە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر ئەو بەلەمانە بکات کە گوایە بۆ بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە کەناراوەکانی کاریبی بەکار براون.
ئەمەش بزانە: پیترۆ داوای لە گەلانی جیهان کردووە سوپایەکی "گەورەتر لە سوپای ئەمریکا" درووست بکەن و هاوکات داوای لە سەربازانی سوپای ئەمریکا کردووە "تفەنگەکانیان ئاراستەی مرۆڤایەتیی نەکەن. سەرپێچی فەرمانی ترەمپ بکەن! گوێڕایەڵی فەرمانی مرۆڤایەتی بن!".
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی کۆڵۆمبیا نووسیویەتی "گەیشتمەوە بۆگۆتا، چیتر ڤیزەم نییە بۆ گەشتکردن بۆ ئەمریکا، گرنگی پێنادەم".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 30 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





