مەسرور بارزانی: لە ڕێگەی وەزارەتی ناوخۆوە پێشکەوتووترین ئامێر بۆ بەرگریی شارستانی دابینکراوە
- کوردستان
- 28 ئەیلوول
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە مەراسیمی ناساندنی ڕێبەری سەلامەتی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە مەراسیمی ناساندنی ڕێبەری سەلامەتی باسی لەوەکرد؛ لەڕێگەی وەزارەتی ناوخۆ پێشکەوتووترین ئامێر بۆ بەرگریی شارستانی تەرخانکراوە.
وێنە گەورەکە: لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە داتا و ژمارە دەردەکەوێت کە کابینەی نۆیەم و وەزارەتی ناوخۆ بایەخێکی زۆریان بە بەرزکردنەوەی تواناکانی بەرگری شارستانی داوە، چ لە دابینکردنی ئامێر و کەرەستەی پێویست تا دەگاتە بەرزکردنەوەی توانای لۆجستی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن، هەر بۆ ئەو مەبەستەش چەندین ڕێنمای سەلامەتی دەرکراوە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە مەراسیمی ناساندنی ڕێبەری سەلامەتی ڕایگەیاند: ئەم ڕێبەرە دەبێتە بنەمایەک بۆ پاراستنی سەلامەتی لە باڵەخانە و شوێنە نیشتەجێبوونەکان و سەرجەم شوێنەکانی دیکەش، ئەمەش بە ئامانجی پاراستنی سەر و ماڵ و گیانی هاونیشتمانیانمانە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیشدا سەرۆکوەزیران باسی لەوەکرد: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی ناوخۆوە پێشکەوتووترین ئامێری بۆ بەرگری شارستانیی دابینکردووە، بەڵام گرنگتر لەوە ڕێگریکردنە لە درووستبوونی کارەساتەکان.
وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە چەندین شوێنی جیا جیا کامێرای تیژڕۆی جێگیرکردووە و ئەمەش کاریگەری بەرچاوی هەبووە و 50% ڕووداوەکان کەمبوونەتەوە.
لەماوەی ساڵانی داهاتوودا ئەنجامی ئەرێنی سیستمی نوێی مۆڵەتی شوفێری زیاتر دەردەکەوێت.
داوا لە هاووڵاتییان دەکەین بۆ سەلامەتی خۆیان و کەسوکاریان پابەندی ئەو ڕێنماییانە ببن کە دەردەچن لە ڕێگەیانەوە دووربن لە ڕووداوەکانی هاتووچۆ و ڕوودای ئاگرکەوتنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 30 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





