
ژمارەیەک بارهەڵگر وەستاون تاوەکو سووتەمەنی بگوازنەوە
ئاڤا نیوز
دوای پەیڕەکردنی ڕێبەری سەلامەتی لە هەرێمی کوردستان، لەمەودوا ئەو بارهەڵگرانەی ماددەی مەترسیدار دەگوازنەوە بە پێدانی کۆدێکی تایبەت بەپێی جۆری ئەو ماددەیەی دەیگوازنەوە لە یەکتری جیادەکرێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 28-9-2025 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ڕێبەری سەلامەتی ڕاگەیاند کە لە کۆمەڵێک پێوەری هونەری پێکهاتووە و لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دانراوە، ئامانج لەم ڕێبەرە پاراستنی ژیانی هاونیشتمانیان و دابین کردنی ژینگەیەکی سەلامەتە لە کۆمەڵگادا، بەپێی ئەم ڕێبەرە لە دروست کردنی باڵەخانە، کارگە، پرۆژەی گەورە و بچوک پێویستە ڕەچاوی مەرجەکانی سەلامەتی بکرێت.
لێدوانی فەرمی: د. سامی جەلال، ڕاوێژکاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری ڕێبەری سەلامەتی گوتی: ئەم ڕێبەرە پاڵپشت بە کۆمەڵێک ستانداردی جیهانی باوەڕپێکراو ئامادە کراوە لەوانە ( NFPAـی ئەمریکی، ENـی ئەوروپی، BSIـی بەریتانی), ڕێبەرەکە لە حەوت ڕێبەری سەلامەتی پێکهاتووە، لە شەش ڕێبەردا سوود لە ڕێبەرە جیهانییەکان وەرگیراوە بەڵام لە ڕێبەری گواستنەوەی ماددە مەترسیدارەکان وەک خۆی داڕێژراوەتەوە، لەبەر ئەوەی ستاندەردی جیهانییە و لە سەرجەم وڵاتانی جیهان وەک خۆی پەیڕەو دەکرێت.
زانیاری زیاتر: ڕێبەری سەلامەتی لە هەرێمی کوردستان لە حەوت ڕێبەری سەرەکی پێکهاتووە کە ئەمانەن:
یەکەم: ڕێبەری سەلامەتی پاراستنی باڵەخانەکان لە ئاگر.
دووەم: ڕێبەری سەلامەتی سیستمی ئاگرکوژێنەوە.
سێیەم: ڕێبەری سەلامەتی غازی شل (LPG) بۆ شوێنی نیشتەجێبوون و بازرگانی.
چوارەم: ڕێبەری غازی شل بۆ شوێنە پیشەسازییەکان.
پێنجەم: ڕێبەری سەلامەتی دروستکردنی ویستگەکانی سووتەمەنی.
شەشەم: ڕێبەری سەلامەتی سیستمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی ئاگر و زەنگی ئاگادارکردنەوە.
حەوتەم: ڕێبەری سەلامەتی گواستنەوەی ماددە مەترسیدارەکان.
بابەتە ستراتیژییەکان: بەپێی ئەم ڕێبەرە بۆ گواستنەوەی ماددەی مەترسیدار کۆدێک پەیڕەو دەکرێت ئاماژە بە جۆری ماددەکە دەدرێت، ئەم کۆدە بە چوار پلێت لەهەرچوار لای ئەو بارهەڵگرە دەدرێت کە ماددەکە دەگوازێتەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەو کۆدانەی لەم ڕێبەرە پەیڕەو دەکرێن بۆ گواستنەوەی هەر ماددەیەک کۆدێک دانراوە ئەمانە چەند نمونەیەکی کۆدەکانن:
-UN1203 کۆدی بەنزین.
-UN1977 کۆدی نیترۆژینی شل.
-UN1202 کۆدی دیزل.
-UN3373 کۆدی ماددەی بایۆلۆجی.
-UN1017 کۆدی گواستنەوەی کلۆر.
-UN1007 کۆدی گواستنەوەی ئەسیتۆن.
شێوازی جێبەجێکردن: لە ڕێبەری سەلامەتی گواستنەوەی ماددە مەترسیدارەکان بۆ هەر کۆدێک ڕێنمایی تایبەت دانراوە، بۆ ئەوەی تیمەکانی بەرگریی شارستانی بزانن لەگەڵ چ ماددەیەک مامەڵە دەکەن و چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.
بۆچی گرنگە: لەکاتی ئاگرکەوتنەوە یان لەکاتی ڕووداوی ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرە، بەپێی ئەو ماددەی دەگوزێتەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، بۆ ئەوەی تیمەکانی بەرگریی شارستانی بزانن چ ماددەیەک گڕی گرتووە و چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
ئەمەش بزانە: هەر ماددەیەک زوو گڕ بگرێت، ژەهراوی بێت یان بتەقێتەوە بە ماددەی مەترسیدار دادەنرێت و لە کاتی گواستنەوەی زەمینی، ئاسمانی و دەریایی کۆدێکی تایبەتی پێدەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 12 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
46 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






