توێژینەوەیەکی نوێ؛ چوار ڤاکسین مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە کەم دەکەنەوە

شەیری بکە لە:
توێژینەوەیەکی نوێ؛ چوار ڤاکسین مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە کەم دەکەنەوە

دوو هاوسەر کە وەک دەردەکەوێت یەکێکیان تووشی لەبیرچوونەوە بووە

ئاڤا نیوز

 

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشكرای دەکات، ڤاکسینەکان تەنیا لە نەخۆشییەکان نامانپارێزن یان کاریگەرییەکانیان کەم ناکەنەوە، تەنانەت هەندێکیان دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ کەم بوونەوەی مەترسی و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە.

 

لێدوانی فەرمی: ئەڤرام بوخبیندەر، دکتۆرێکی ئەمریکی لێکۆڵینەوەی لەسەر ڤاکسین و مەترسییەکانی لەبیرچوونەوە ئەنجامداوە، دەڵێت، چەند جۆرێک ڤاکسین هەن دەتوانن مرۆڤەکان لە مەترسییەکانی نەخۆشیی لەبیرچوونەوە دووربخەنەوە یاخوود ڕێژەی ئەگەری تووشبوون بەو نەخۆشییە کەم بکەنەوە.

 

زانیاریی زیاتر: توێژینەوەکانی ڕابردوو دەریانخستووە، هەوکردنی تووند لەوانەش ئەنفلۆنزا، هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان، پەیوەندییان بە کێشە تەندروستییەکانی مێشک و زیادبوونی مەترسییەکانی لەبیرچوونەوە هەیە بۆیە ڤاکسینەکانی پەیوەست بەم نەخۆشیانە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە کەم کردنەوەی مەترسییەکانی لەبیرچوونەوە.

 

پێدراوە ڕاستەکان: لە توێژینەوەکەدا چوار جۆر ڤاکسین دیاری کراون کە ئەوانیش بریتین لە: دەرزی ئەنفلۆنزا، ڤاکسینی زەردوویی، ڤاکسینی (RSV) ڤایرۆسی کۆئەندامی هەناسەدان لەگەڵ ڤاکسینی (Tdap), هەر چوار جۆرەکەش بەشێوەکەی چڕوپڕ چەندین توێژینەوەی لەسەر کراوە و دەرئەنجام پەیوەندییان بە  کەم کردنەوەی نەخۆشیی لەبیرچوونەوە هەبووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ