یەكێتیی ئەوروپا ستایشی پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان لە پرسەكانی ئازادی و چاكسازی دەكات

شەیری بکە لە:
یەكێتیی ئەوروپا ستایشی پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان لە پرسەكانی ئازادی و چاكسازی دەكات

ڕادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپا و دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان

ئاڤا نیوز

بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەكانی یەكێتیی ئەوروپا ستایشی هەرێمی كوردستان دەكات لەو پێشكەوتنانەی لەبوارەكانی ئازادیی ڕاگەیاندن، پاراستنی مافی پێكهاتەكان و پرۆسەی چاكسازیی، بەخۆیەوە بینیوە.

چیرۆكی سەرەكی: دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، لە هەولێر پێشوازی لە ڕادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپا كرد و لەمیانی دیدارێكدا، تاوتوێی ڕاپۆرتی كۆتایی پلانی پێنج ساڵەی هەرێمی كوردستان بۆ مافەكانی مرۆڤ كرا بۆ ساڵانی 2021 تاوەكو 2025.

لێدوانی فەرمی: ڕادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپا ئاماژەی بەوە كرد، ڕاپۆرتی کۆتایی پلانی پێنج ساڵەی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ، دەرخەری ئەوەیە؛ هەرێمی كوردستان پێشکەوتنی بەرجەستەی لە بوارەکانی ئازادیی ڕاگەیاندن، پاراستنی مافی پێکهاتەکان و چاکسازیی بەدیهێناوە.

لەلایەكی دیكەوە: دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەردەوامبوون لە هەوڵەکان و چارەسەرکردنی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرسەکانی مافی مرۆڤ دووپات کردەوە.

گۆشەیەكی دیكەی دیمەنەکە: بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپا، ئاماژەی بە گرنگترین چالاکییە هاوبەشەکانی داهاتووی نێوان یەکێتیی ئەوروپا و کۆماری عێراق دا، لەوانەش؛ کۆبوونەوەی لیژنەی هاوکاری لە چوارچێوەی ڕێکكەوتنامەی نێوان عێراق و یەكێتی ئەوروپا کە بڕیارە لە ڕۆژی 30ـی ئەم مانگە لە بەغدا بەڕێوەبچێت؛ هانی بەشداریکردنی هەرێمی کوردستانی دا لە چالاکییەکانی لیژنەی لاوەکیی مافی مرۆڤ و دیموکراسی، كە ڕۆڵی كاریگەری دەبێت لە بەرزکردنەوەی شەفافیەت و لێپرسینەوە و نوێنەرایەتیکردنی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

ئەمەش بزانە: هەردوولا کۆک بوون لەسەر بەردەوامی هەماهەنگی، بەمەبەستی پێشخستنی پرسەکانی مافی مرۆڤ و حکومڕانی باش و شەفافیەت و بەرەوپێشبردنی هاوکاریی نێودەوڵەتی.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ