عومرەکارێکی کورد لە سعودییە بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەست دا

شەیری بکە لە:
عومرەکارێکی کورد لە سعودییە بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەست دا

وێنەی عومرەکارەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککە گیانی لەدەست داوە.

لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: عومرەکارێکی کورد بەناوی 'عەلی قاسو سمو' بەهۆی جەڵتەی دڵ لە کاتی تەواف لە شاری مەککە گیانی لەدەست داوە، عومرەکارەکە لەدایکبووی ساڵی 1949 و خەڵکی شنگالە و دانیشتووی پارێزگای دهۆک بووە. لەو گەشتە خێزان و کچێکی و برازایەکی لەگەڵ بووە.

کاروان ستوونی دەشڵێت: عومرەکارەکە لەکاتی سەردانی بۆ شاری مەدینە و چوونی بۆسەر گۆڕی ئەسحابەکان، لەوێ بە ڕێبەری گەشتەکەی وتووە "خۆزگە لێرە دەمردم". بۆیە لەسەر وەسیەتی خۆی لە شاری مەککە بە خاک دەسپێردرێت و ئەمڕۆ ڕێکارەکانی بەخاکسپاردنی لەوێ بۆ تەواو دەکرێت.

ژمارەکان وادەڵێن: لە سەرەتای ساڵی 2025 تاوەکو ئەمڕۆ، هەشت عومرەکاری کورد لە سعوودییە گیانیان لەدەستداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ