پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین کۆتایی دێت

شەیری بکە لە:
پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین کۆتایی دێت

پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین

ئاڤا نیوز

سبەی کۆتا وادەیە بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی تاوەکو سوودمەندبن لە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاینی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕایگەیاند، بۆ ئەوانەی تاکو ئێستا زانکۆلاینیان پڕنەکردووەتەوە هەوڵەکانتان چڕبکەنەوە، چونکە کاتەکە بەرەو کۆتایی دەڕوات.

زانیاریی زیاتر: پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لە ڕێکەوتی 23-9-2025 دەستیپێکرد و لە 30-9-2025 کۆتایی دێت. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ ڕێژەی دەرچوونی قوتابیانی پۆلی 12، زیاتر لە 50% بوو، بەو پێیەی لە کۆی 117 هەزار قوتابی پۆلی 12، نزیکەی 60 هەزاریان دەرچوون. وەزارەتی خوێندنی باڵا کار بۆ ئەوە دەکات هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو سەرجەم قوتابیان لە زانکۆ حکومییەکان و زانکۆ تایبەتەکان دەرفەتی خوێندنیان بۆ بڕەخسێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ