
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق
ئاڤا نیوز
ئەمساڵ بڕیاری ئاڵوگۆڕی وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق جێبەجێ دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستە بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای هەردوولا کۆببنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی عێراق ڕێککەوتوون، ساڵانە 500 قوتابی هەرێمی کوردستان لە زانکۆکانی عێراق وەربگیرێن و 500 قوتابی عێراقیش لە زانکۆکانی هەرێمی کورستان وەربگیرێن، ئەم بڕیارە بۆ ئەمساڵی خوێندن جێبەجێ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: د. خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، بە ئاڤا گوت: بڕیاری ئاڵوگۆڕی وەگرتنی قوتابیان ئەمساڵ جێبەجێ دەکرێت، بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا کۆببینەوە بۆ دانانی لینک و میکانیزمی چۆنیەتی پێشکەش کردنی داوکاری وەرگرتن.
د. خەتاب ئەحمەد لەبارەی کۆبوونەوەکە ئەمانەشی وت:
- دوای ئەوەی لەسەر شێوازی پێشکەش کردن ڕێککەوتین ڕایدەگەیەنین و دەرچووانی پۆلی 12ی هەردوولا دەتوانن داواکاری وەرگرتن پێشکەش بکەن.
زانیاریی زیاتر: لەو 500 کورسیەی ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، 100 کورسی بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرایە، 400 کورسی بۆ خوێندنی بەکالۆریۆسە.
بۆچی گرنگە: ئاڵوگۆڕی وەرگرتنی قوتابیان لە نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر ئاڵوگۆڕی زانستی و ئەکادیمی و کولتووری لە نێوان هەردوولا، لەهەمان کاتیش هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان زانکۆکان زیاتر دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جیا لەو 500 کورسیە، ژمارەیەک کورسی خوێندن لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان تەرخان کراوە و قوتابیانی ئەو ناوچانە دەتوانن داواکاری وەرگرتن پێشکەش بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 12 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
46 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






