
یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە عێراق
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە داهاتوویەکی نزیکدا بڕیاری جێگیرکردنەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق ڕادەگەیەنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: واشنتن و بەغدا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک لەسەر پلانێک بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە عێراق. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەدان سەرباز تا مانگی ئەیلوولی 2025 دەکشێنەوە و ئەوانی دیکەش تا کۆتایی ساڵی 2026.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەناڵی "جەزیرە"ی قەتەری لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە ڕایگەیاند، "ئەم گۆڕانکارییە لە چوارچێوەی ئەو ستراتیژییەتەدایە کە ئیدارەی ترەمپ بۆ عێراق و ناوچەکە دایناوە. جێگیرکردنەوەی هێزەکانمان لەگەڵ لەپێشینەی ستراتیژیی ئیدارەی ترەمپ لە عێراق و ناوچەکەدا دەگونجێت."
لەلایەکی دیکەوە: پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا، لە وتارێکدا لە بنکەی سەربازیی کوانتیکۆ بە ئامادەبوونی فەرماندەکانی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، "یەکەم ئەرکی ئێمە لە وەزارەتی جەنگدا ئامادەباشی دەبێت بۆ جەنگ و خۆئامادەکردن بۆ سەرکەوتن بەبێ کەمتەرخەمی و بێهوودەیی."
زانیاریی زیاتر: هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ئیدارەی ترەمپ ماوەی چەند مانگێک بوو تاوتوێی ئەگەری کشانەوەی بەشێکی زۆری هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق دەکرد، لە بەرامبەردا هێشتنەوەی ژمارەیەکی کەم لە هێزەکانی لە عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 30 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






