حەبێک لە نەخۆشخانەکان نامێنێت و مەترسی و گرفتی قورس بۆ هەزاران نەخۆش دروست دەبێت
- تەندروستی
- 30 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ئاڤا نەبوون یان کەمی جۆرە حەبێک کێشەی بۆ هەزاران نەخۆش دروست کردووە کە گورچیلەیان چاندووەتەوە، ئەو نەخۆشانە ڕووبەڕووی گرفتێکی قورس بوونەتەوە و مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2006 ەوە تاوەکو ئێستا 10 بۆ 12 هەزار کەس نەشتەرگەری چاندنەوەی گورچیلەیان کردووە. لە سەدا حەفتای ئەو کەسانە دەبێت ڕۆژانە حەبێکی تایبەت بخۆن ناوی (پڕۆگرافە)، نەخۆش هەیە بۆئەوەی گورچیلەکانی وشک نەبێتەوە و لەکار نەکەوێت پێویستە ڕۆژانە چوار دەنک لەو حەبە بخوات، واتا مانگانە 120 دەنکە حەب، دەبێت تا مردن لەسەری بەردەوام بن.
کێشەکە ئەوەیە ئێستا ئەو حەبە لە نەخۆشخانە حکومییەکانی کوردستان یان نەماوە، یان زۆر کەمبووەتەوە، لە بازاڕیش تەنیا دەرمانی قاچاغ هەیە و لە شارێک بۆ شارێکیش نرخ و کوالێتییەکەی جیاوازە.
هۆکارە زانراوەکان: ئەسڵی ئەم کێشەیە لە بەغداوە سەریهەڵداوە و وەزارەتی تەندروستیی عێراق ساڵێکە ئەو حەبە بۆ کوردستان نانێرێت یان زۆر کەم دەینێرێت. بەپێی بەدواداچوونی پەیامنێرانمان لە هەموو کوردستان کێشەکە هەیە و سەرتاسەرییە.
زانیاریی زیاتر: بۆ نموونە لە ڕاپەڕین، لەو سنوورە 310 نەخۆش هەیە گورچیلەیان چاندووەتەوە، سامان محەممەد یەکێکە لە نەخۆشەکان، دەڵێت لە 18 مانگی ڕابردوودا تەنیا یەکجار حەبەکەمان وەرگرتووە و ناچارم لە بازاڕ بیکڕم، لە بازاڕی ڕانیەش گرانە 120 دەنک حەب کە بەشی مانگێکم دەکات بە 100 بۆ 120 هەزار دینارە.
لە سلێمانیش بەهەمانشێوە کێشەکە هەیە، خاوەنی کۆگایەکی دەرمان بە ئاڤای گوتووە: چەند حەبی پرۆگرافت بووێت لامان دەست دەکەوێت، لە بازاڕی سلێمانیش زۆرە، بەڵام بێ ستیکەری وەزارەتی تەندورستییە، نەخۆشەکان بە قەلەقی و لە ناچاراریدا دەیخۆن، حەبەکە لە ئێران و لە تورکیا بە قاچاخ دێت، نرخیشی هەرزانترە لەو حەبەی ستیکەری وەزارەتی تەندروستی لەسەرە.
لە دهۆکیش 500 بۆ 600 نەخۆش هەیە پێویستیان بە حەبی پرۆگرافە، ساڵێکە قەیرانی نەمانی حەبەکە سەریهەڵداوە، لەو ماوەیە تەنها یەک جار حەبەکەیان لە بەغداوە بۆ نێردراوە، جگە لەمە لە بازاڕیش زۆر زەحمەت دەستدەکەوێت.
جاسم محەممەد هاونیشتمانییەکی دهۆکە و کوڕەکەی گورچیلەی بۆ چێنراوە، قسەی بۆ ئاڤا کردووە و دەڵێت، حەبەکە لە دەرەوە دەکڕین، بەڵام زۆر گرانە، مانگانە پێویستمان بە نزیکەی 300 هەزار دینارە، هەندێکجار لە بازاڕیش نییە، ناچار بە قاچاغ لە ئێران و تورکیا بۆمان دێت.
حازم محەممەد، خاوەنی یەکێک لە دەرمانخانەکانی دهۆکە و دەڵێت، حەبی پرۆگراف ئەسڵییەکەی هەر نییە، بێ ستیکەریش بە قاچاغ لە ئێران و تورکیا دێت پاکەتی بە 40 بۆ 45 هەزارە بەڵام ئێمە ناوێرین بیفرۆشین چونکە قەدەغەیە، ئەو جۆرەش کە ستیکەری وەزارەتی تەندروستی لەسەرە نەخۆشێک دەبێت مانگانە بایی 250 هەزار دینار بکڕێت.
ئاڤا لەسەر ئەم کەیسە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی لە هەموو شارەکان دواندووە، هەمووان دەڵێن کێشەکە هەیە و هۆکارەکەشی بەغدایە.
هاوژین فواد، بەڕێوەبەری سەنتەری گورچیلەی دەستکردی ڕانیە قسەی بۆ ئاڤا کردووە و دەڵێت، کێشەکە لە بەغدایە دەرمانەکەمان بۆ نانێرێت، وەزارەتی تەندروستی کوردستان پارەی بۆ دابینکردووین، بەڵام لە بازاڕی کوردستان حەبێک نییە تاقیکردنەوەی بۆ کرابێت و پشتڕاست کرابێتەوە بۆ ئەو نەخۆشانە گونجاو بێت.
لێدوانە فەرمییەکان: لە سلێمانیش هێرش سەلیم، جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە ئاڤای گوتووە: بەڵێ ڕاستە حەبی پرۆگراف لە نەخۆشخانەکان کەمە یان نییە، چونکە لە بەغدادەوە بۆمان نانێرن، هەندێک جاریش زۆر دوادەکەوێت، بۆیە خەڵک ناچارن لە دەرەوە بیکڕن.
هێرش سەلیم دەشڵێت ، ئاگادارین بە قاچاغ دەهێنرێت، بەڵام ئێمە بەردەوام هۆشداری بە خەڵک دەدەین دەرمانێک نەکڕن کە ستیکەری وەزارەتی لەسەر نەبێت.
لە دهۆکیش د. شاکر سەلیم باڵندی، بەڕێوەبەری سەنتەری نەخۆشییەکانی گورچیلە دەڵێت، مانگانە پێویستمان بە 750 هەزار دەنکە حەبی پرۆگرافە، پێشتر بەغدا 150 هەزار دەنکی بۆ دەناردرین، بەڵام ئێستا ئەوەش نانێرن.
د.شاکر دەشڵێت، ئەو کێشەیە تەنها لە هەرێمی کوردستان هەیە و لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق نییە، نزیکترین پارێزگاش لە ئێمەوە مووسڵە و هیچ کێشەیەکیان نییە.
لەسەر دۆسیەکە د. ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆکیش بە ئاڤای ڕاگەیاندووە، هەوڵماندا لە ڕێگەی تەندەر داوا لە کۆمپانیایەک بکەین حەبی پرۆگرافمان بە ستیکەر بۆ بهێنێت بەڵام ئەنجامی نەبووە.
دەشڵێت، بەدواداچوونەکەتان بووە خێر، بڕیارە هەفتەی داهاتوو بڕێک لە حەبەکەمان لە بەغداوە بەدەست بگات بەڵام زۆر نییە، ئێمەش بە بەیەکسانی بەسەر نەخۆشەکاندا دابەش دەکەین.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن





