کارەکانی نەخۆشخانەی نانەکەلی بە سیستمی ئەلیکترۆنی دەکرێت

شەیری بکە لە:
کارەکانی نەخۆشخانەی نانەکەلی بە سیستمی ئەلیکترۆنی دەکرێت

باڵەخانەی نەخۆشخانەی نانەکەلی لە شاری هەولێر

ئاڤا نیوز

لەپێناو لابردنی ڕۆتینیات و باشتر ڕاییکردنی کارەکان و بە بانکیکردنی داتای نەخۆش، نەخۆشخانەی نانەکەلی بە فەرمی چووە ناو قۆناغی سیستمی ئەلیکترۆنی.

وێنە گەورەکە: لە ژێر ڕۆشنایی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوەکانی حکومەت (حکومەتی ئەلیکترۆنی)، نەخۆشخانەی نانەکەلی ئەمڕۆ سێشەممە 30-9-2025 بە فەرمی چووە قۆناغی سیستمی ئەلیکترۆنی کە لەلایەن کۆمپانیای Soft Key بە بەرنامەی SKmed360 بە گوێرەی گرێبەستی سندوقی کۆمەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە و کۆمپانیای بیتکۆ بە بەرنامەی تاقیگەیی.

لێدوانی فەرمی: دکتۆر هەردی جەواد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەم دوو بەرنامەیە بەشێوەی تێکهەڵکێش کار دەکەن و تەواوی بەشەکانی نەخۆشخانە دەگرێتەوە، بۆ پێشوازیکردنی نەخۆش، دروستکردنی کۆد و کردنەوەی فایل و پشکنینی تاقیگەیی و تیشک و سۆنار و چارەسەری بێ نەخۆش بەکاردێت.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە ئاماژە بەوە دەکات، سیستمەکە دەبێتە هۆکارێک بۆ لابردنی ڕۆتینی ناو نەخۆشخانە و ڕاییکردنی کارەکانی نەخۆش بە شێوەیەکی سەردەمییانە و دوور لە هەر هەلەیەکی پزیشکی. هەروەها هەڵدەستێت بە بانکیکردنی داتای نەخۆش کە پاڵپشتی بنەڕەتی دەکات لە ئاسانکاری بۆ توێژینەوەی زانستی لەسەر جۆرەکانی شێرپەنجە.

زانیاریی زیاتر: ئەم سیستەمە کارەکانی نەخۆشخانەکە بۆ قۆناغێکی سەردەمییانە دەگوازێتەوە، بە تایبەت لەڕووی ئامار و داتاو زانیاری وورد لەسەر ژمارە و وردەکارییەکانی تایبەت بە نەخۆش و چاودێریکردنی ووردی چارەسەری و دەرمان.

ئەمەش بزانە: نەخۆشخانەی نانەکەلی، نەخۆشخانەیەكی حكومی تایبەتە بە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی خوێن ( هیماتۆلۆجی ) و بەربوونی خوێن و شێرپەنجەی خوێن (ئۆنکۆلۆجی).

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ