پزیشکێکی کورد بە یەكێك لە  10 کاریگەرترین پزیشکی جیهان هەڵبژێردرا

شەیری بکە لە:
پزیشکێکی کورد بە یەكێك لە  10 کاریگەرترین پزیشکی جیهان هەڵبژێردرا

ڕێوان حوسێن، پزیشکی پسپۆری تایبەت بە شێرپەنجەی مەمک

ئاڤا نیوز

ڕێوان حوسێن، پزیشکی پسپۆری تایبەت بە شێرپەنجەی مەمک، وەک کاریگەرترین پزیشکی جیهان و نوێنەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبژێردرا.

چیرۆکی سەرەکی: کۆلێژی نەشتەرگەرانی ئەمریکی، ساڵانە لە مانگی ئەیلوولدا کە تایبەتە بە ڕۆلی ئافرەت لە بواری پزیشکیدا، چەند پزیشکێکی پسپۆری نەشتەرگەری وەک پزیشکی نموونەیی و کاریگەر هەڵدەبژێرن، بۆ ئەمساڵ 10 پزیشک لەسەرانسەری جیهان هەڵبژێردران کە بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی کوردستان و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەسێک هەڵبژێردرێت.

لێدوانی فەرمی: ڕێوان حوسێن بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بۆ یەکەمجارە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە کوردستان کەسێک هەڵبژێرن، "ئەو کەسەش من بووم و نوێنەرایەتیی هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەم".

دەشڵێت، "هەڵبژاردنەکە وەک ڕێزلێنان و هاندانێکە بۆ ئەو هەوڵ و ماندووبوونانەمان کە چەندە چالاک و کاریگەرین لە کۆمەڵگەدا". لەهەمان کاتدا هاندەرێکیشە بۆ ئەو پزیشکانەی کە تازە کۆلێژی پزیشکییان تەواو کردووە، تاوەکو بێنە بواری پزیشکی بە هەموو بەشەکانییەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو پزیشکانەی کە ساڵانە وەک کاریگەرترین پزیشکی جیهان هەڵدەبژێردرێن، مەرجە ئەندام بن لە هاوەڵی کۆلێژی نەشتەرگەریی ئەمریکی، لەهەمان کاتدا ئەندامێکی چالاک و کاریگەر بن لە ناوچەکە خۆیان کە کاری تێدا دەکەن.

ئەمەش بزانە: ڕێوان حوسێن، پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمکە  و 11 ساڵە لە بوارەکەی خۆی لە شاری هەولێر کار دەکات، لە هەمان کاتدا هاوەڵی کۆلێژی نەشتەرگەرانی ئەمریکایە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ