زانکۆیەک لەڕێگەی ئاڤا شەش کورسی خوێندنی بەخۆڕایی ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

زانکۆی لوبنانی فەرەنسی  لەڕێگەی هەواڵەکانی سەعات حەوتی ئاڤا میدیاوە شەش کورسی خوێندن تەرخان دەکات بۆ دەرچوانی پۆلی دوانزە.


وێنە گەورەکە: زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی بۆ ماوەی چوار ساڵ سەرجەم تێچووی ئەم شەش کورسییە، لەئەستۆ دەگرێت و ئامانجیشیان هاوکاریکردنی زیاتری فێرخوازان و دەرچووانی دوازدەی ئامادەییە، بە تایبەتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان . واتە کاری لەپێشینە بۆ کەسووکاری شەهیدانە.


شێوازی جێبەجێ کردن: ئەوانەی خوازیاری پێشکەشکردنن بۆ بەدەستهێنانی ئەم هەلی خوێندنی خۆڕاییە، دەتوانن سەردانی وێبسایتی ئاڤا دۆت نیوز بکەن لە وێبسایتەکە فۆرمێک دانراوەو پڕی بکەنەوە دواتر ئەوانەی شایستەن تیروپشکیان بۆ دەکرێت.


لێدوانی فەرمی: ئەم زانکۆیە دووپاتی کردەوە کە هەموو ساڵێک وەکو دیارییەک بۆ هەوراز گوڵپی و ئاڤا میدیا ئەم کورسییانە دابین دەکەن. هەروەها دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکان دواتر تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە فۆڕمیان پڕکردووەتەوە هەر لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە ناوی قوتابییەکان بڵاودەکرێنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ