هۆشداری لەبارەی جۆرێکی ئاوی بوتڵی ئێرانی دەدرێت؛ ژەهراوییە و بووەتە هۆی مردن
- تەندروستی
- 1 تشرینی یەکەم

دیمەنی بوتڵی ئاو
ئاڤا نیوز
هۆشدارییەکی بەپەلە ئاراستەی هاووڵاتییان و بەتایبەتی دانیشتوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێت سەبارەت بە بەکارهێنانی ئاوی بوتڵی بەرهەمی کۆمپانیای "ئۆرانۆس ستار"ـی ئێرانی. بەپێی زانیارییەکان، ئەم ئاوە ژەهراوییە و لە چەند وڵاتێکی کەنداو بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی چەندین کەس.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، دەسەڵاتدارانی وڵاتی عومان و وڵاتانی دیکەی کەنداو هۆشداری تووندیان لەسەر ئەم ئاوە بڵاوکردووەتەوە و داوایان کردووە کە بە هیچ شێوەیەک بەکارنەهێنرێت و هەر کەسێک ئەم بەرهەمەی لە ماڵدا هەبێت، دەستبەجێ فڕێی بدات.
چی ڕوویدا: لە عومان، خێزانێکی عومانی و ژنێکی بیانی دوای خواردنەوەی ئەم ئاوە، تووشی ژەهراویبوون بوون و سەرەڕای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە، گیانیان لەدەستداوە. دوای لێکۆڵینەوەی پۆلیس، دەرکەوتووە کە هۆکاری مردنەکەیان خواردنەوەی ئەو ئاوە ژەهراوییە بووە کە لە مارکێتێک کڕیویانە و بەرهەمی "ئۆرانۆس ستار"ـی ئێرانی بووە.
ناوەندی سەلامەتی و کوالێتی خۆراکی عومان بە خێرایی هۆشداری و ئاگاداری بڵاوکردووەتەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات، هەر کەسێک ئەو ئاوەی لە ماڵدا هەیە، دەستبەجێ فڕێی بدات و هیچ بەرهەمێکی "ئۆرانۆس ستار" بەکارنەهێنرێت. هۆکاری ئەم هۆشدارییەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەرهەمەکانیان بە ماددە زیانبەخشەکان پیس بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






