لە کۆریای باشوور ملیۆنان کەس لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی فو باو بەشدارن - وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
لە کۆریای باشوور، نزیکەی 6 هەزار کەس لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە پاندایەکدا بەشدار بوون.
چیرۆکی سەرەکی: فو باو ناوی یەکەمین پاندای گەورەیە کە لە کۆریای باشوور لەدایک بووبێت، ئای باو و لی باو، دایک و باوکی ئەم پاندایەن، ساڵی 2016 لەلایەن شی جینپینگی سەرۆکی چینەوە بە دیاری پێشکەش بەو وڵاتە کران و بڕیارە تاوەکو ساڵی 2031 لەو وڵاتە بمێننەوە، بەڵام فو باو بە ئۆتۆمۆبێلێکی پێشکەوتووی تایبەتی دژە لەرزە بۆ فڕۆکەخانە و لەوێشەوە بۆ چین گوێزرایەوە.
زانیاریی زیاتر: فو باو، کە ناوەکەی بە واتای "گەنجینەی بەختەوەری" دێت، ساڵی 2020 لەدایک بووە. ڤیدیۆی کاتی لەدایکبوونی 500 ملیۆن بینەری لە یوتیوب هەبووە. لەو کاتەوە لە باخچەی ئاژەڵان 5.5 ملیۆن کەس، واتە نزیکەی 10%ـی کۆی دانیشتووانی کۆریای باشوور، سەردانیان کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چین 'دیپلۆماسیی پاندا' وەک بەشێک لە هێزی نەرمی خۆی بەکار دەهێنێت و لە چوارچێوەی پڕۆگرامی زیادکردنی پانداکاندا، پاندا بە قەرز دەداتە باخچەی ئاژەڵانی وڵاتان و پێویستە لەدوای چەند ساڵێکی کەم بەچکەکانی ئەم پاندایانە بۆ چین بگەڕێنرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە





