ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان 51 كرێكار لەکاتی کارکردن گیانیان لەدەستداوە
- کوردستان
- 2 تشرینی یەکەم

دیمەنی ژمارەیەک کرێکار لەکاتی کارکردن. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەمساڵ لە تێكڕای پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان بە پارێزگای كەركووكەوە، 51 كرێكار لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوە، سەرۆكی لقی سلێمانیی سەندیكای كرێكارانی كوردستان دەڵێت، بەشێك لە خاوەن پڕۆژەکان وەك پێویست پابەندی مەرجی سەلامەتی و پیشەیی نابن.
وێنە گەورەكە: سەرەڕای هەبوونی یاسا و ڕێنمیاییەکانی دەستبەری کۆمەڵایەتیی و سەلامەتیی گیانی کرێکاران، ساڵانە لە هەرێمی كوردستان، ژمارەیەک کرێکار لەكاتى كاركردن لە پڕۆژەکاندا گیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن.
لێدوانی فەرمی: عوسمان زیندانی، سەرۆكی لقی سلێمانیی سەندیکای کرێکارانی كوردستان، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، ئەمساڵ لە سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین، 19 كرێكار لەكاتی كاركردن لە پرۆژەكاندا گیانیان لەدەستداوە. لە پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 12 كرێكار و لە هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 13 كرێكار و لە كەركووك 7 كرێكار، گیانیان لەدەستداوە.
زانیاریی زیاتر: لە كۆی 51 كرێكار كە لە ماوەی نۆ مانگدا گیانیان لەدەستداوە، 11 كرێكاریان بیانین و یەك كرێكاریش ئافرەتە.
هۆكارە زانراوەكان: كەوتنەوە خوارەوە لە شوێنی بڵند، بەركەوتن بە تەزووی كارەبا، خنكان لەناو بیر، داڕمانی دیوار و بنمیچ، تەقینەوە و ئاگركەوتنەوە لەناوچە پیشەسازییەكان و كەوتنی ئامێر بەسەر كرێكاردا، هۆكارە سەرەكییەكانی گیان لەدەستدانن لە كاتی كاركردندا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەر کرێکارێک ناوی تۆمار کرا بێت و دەستبەری کۆمەڵایەتیی بۆ کرابێت، ئەوا هەموو مافێکی پێ دەدرێت لەکاتی برینداربوونی، لە حاڵەتی گیانلەدەستدانی، مافەکان بۆ خانەوادەکەی دەگەڕێندرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 30 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






