هاتووچۆی هەولێر بەر لە دەستپێکی بانگەشەی هەوڵبژاردن چەند ڕێنماییەک بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 2 تشرینی یەکەم

بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕێنماییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ شاری هەولێر بڵاودەکاتەوە. بەپێی ڕێنماییەکە هەڵواسینی پۆستەری کاندیدەکان لە هەندێک شوێن قەدەغە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: کاتژمێر 12ـی ئەمشەو بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران دەستپێدەکات. هاتووچۆی هەولێر کۆمەڵێک ڕێنمایی بڵاوکردوەتەوە و هاوکات پارێزگای هەولێریش کۆمەڵێک ڕێنمایی بۆ بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاوکردوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەقید هێمن حمەدەمین، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەهۆی دەستپێکردنی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، داوا لەسەرجەم لیست و ڕەوت و لایەنە سیاسی و بەربژێرەکانی بەشدار لەهەڵبژاردن دەکەین کە لەو ماوەیەی ڕێگەپێدراوە بۆ بانگەشەکردن، ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانە بکەن:
- وێنە و پۆستەری بەربژێرەکان و بڵاوکراوەکانیان بە ستونەکانی ترافیک لایت و هێماکانی هاتووچۆ هەڵنەواسن و وێنەی گەورە لەنزیک سوڕانەوەکان و سەر شۆستەی چوار ڕیانەکان دانەنێن کەببێتە هۆکاری بەربەستی بینین لەبەردەم شوفێران.
- داوا لە کاندیدەکان دەکەین پۆستەرە گەورەکان بەباشی بچەسپێنن بۆ ئەوەی بەهۆی ڕەشەباوە بەرنەبنەوە سەر شەقامەکان و زیان بە ئۆتۆمبێل و بەکارهێنەرانی شەقام نەگەێنن.
- جامی ئۆتۆمبێل و ژمارەی تابلۆ دانەپۆشن بە ئاڵا و لۆگۆ و وێنەی بەربژێرەکان.
- داوا لە بانگەشەکاران دەکەین لەدواوەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر سەرنەکەون و جەستەیان لە جام و سلایدی ئۆتۆمبێلەکان نەهێننەدەرەوە.
- ڕێگاو شەقامەگشتیەکان نەگرن لەپێناو و دروست نەبوونی جەنجاڵی هاتووچۆ و پاراستن و سەلامەتی گیانیان و ڕونەدانی ڕووداوی هاتووچۆی نەخوازراو.
- دەخوازین وادەی بانگەشە کە لە کەشێکی هێمن و دیموکراسیدا بەڕێوە بچێت دوور لە سەرپێچی یاسا و ڕێنمایەکانی هاتووچۆ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 21 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
55 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






