ئاڤای خەڵک؛ نەبوونی ئاوەڕۆی سندووقی لە شارەدێی بۆسکێن دانیشتووان هەراسان دەکات
- هەواڵ
- 3 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
بەشێک لە دانیشتووانی شارەدێی بۆسکێن بەدەست بۆنی ناخۆشی ئاوەڕۆی بەردەم ماڵەکانیان داد و بێدادیانە و چەند ساڵە داوای چارەسەرێک دەکەن بەڵام کەس بە دەنگییانەوە نایەت.
چیرۆکی سەرەکی: شارەدێی بۆسکێن سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕینە و بەهۆی ئەوەی کە ئاوەڕۆی سندووقیان نییە زۆرینەی ئاوی پیسی گەڕەکەکانی شاری ڕانیە بە بەردەم ماڵەکانیانی ئەو شارەدێیە تێپەڕ دەبێت و بۆنی ناخۆش بێزاری کردوون، چەندین ساڵەیشە داوای چارەسەری دەکەن بەڵام ئاوڕیان لێ نەدراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: مریەم حمەدەمین دانیشتوویەکی ئەم شوێنەیە و بە ئاڤای ڕاگەیاند: کاکە وەڵا هیچ دەسەڵاتێکمان نییە، دەنا یەک ڕۆژ لەم شوێنە نابین، چونکە هەرکات بایەکی بەهێز دێت یان موبەڕیدە پێدەکەین لەبەر بۆن ومێشوولە حاڵمان نییە.
زانیاریی زیاتر: درێژی ئاوەڕۆیەکە هەزار و 79 مەترە و ساڵی 2013 بەبڕی 650 ملیۆن دینار نزیکە 210 مەتری کراوەتە سندووقی و ئەو بەشەی ماوەتەوە و دەکەوێتە ناو ماڵان تەواو نەکراوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێباز پیرۆت، بەڕەێوبەری شارەوانییەکانی راپەڕین لەوبارەیەوە دەڵێت: لەبەر کێشەی دانیشتووانی بۆسکێن سەردانی وەزیری شارەوانیم کردوە و بابەتەکەم بۆ ڕوونکردۆتەوە، کە زۆر پێویستە ئاوەڕۆکە بکرێتە سندووقی. وەزیری شارەوانیش ڕەزامەندی زارەکی دەربڕیوە و پێی وتووین هەفتەی داهاتوو دەرخستەی بەشی دووەمی پڕۆژەکە نوێ دەکەینەوە، بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ وەربگرین و دەستی پێبکرێت.
باسی لەوەشكرد؛ ئەو بەشەی ماوە 435 مەترە و نزیکەی ملیارێکی بۆ تەرخان کراوە، پێشووتریش دەرخستەی بۆ کراوە، بەڵام هەڵەیەکی تێدا بووە جارێکی دیکە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 21 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
55 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





